زانیاری لەسەر رێكکەوتنی یوڤێنتوس و بارسێلۆنا لەسەر پیانیچ

ليست هناك تعليقات


سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا رایانگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو یانەی یوڤێنتوس و بارسێلۆنا سەبارەت بە گواستنەوەی میرالیم پیانیچ نییە.

دوای ئەوەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاند یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە نێڵسۆن سێمێدۆ بداتە یوڤێنتوس و لە بەرامبەردا میرالیم پیانیچ بەدەستبهێنێت.

بەڵام رۆژنامەنووسە ئیتالییەکان لە تویتەر و رۆژنامەکانی ئیتالیاش لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا چەندین بابەتیان لە دژی ئەو بابەتەی رۆژنامەکان ئیسپانیا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە یانەی یوڤێنتوس ئەو پێشنیازەی بارسای رەتکردووەتەوە.

لە درێژەی راپۆرتەکاندا هاتووە کە هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو یانەدا رووینەداوە و روونادات، ئێستا یانەی یوڤێنتوس بەدوای کڕیارێکی دیکەدا بۆ پیانیچ دەگەڕێت، ئەویش رەنگە یانەی پاریس سانجێرمان بێت و لەگەڵ یەکێك لە یاریزانەکانی ئەواندا ئاڵوگۆڕی پێبکات.

دوایین داواکاریی یوڤێ لە بارسا ئەوەبوو، کە ماتیا دیچیلۆ یان میرالیم پیانیچ لەگەڵ 25 ملیۆن یۆرۆدا بداتە یوڤێنتوس لە پێناو گواستنەوەی نێلسۆن سێمێدۆ بۆ قەڵای تۆرینۆ، بەڵام ئەمەش سەری نەگرتووە، بۆیە گفتوگۆکان ئێستا وەستاون.

رۆژنامەکان باسی ئەوەشیانکرد کە هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ئارسەر میلۆ بۆ یوڤێنتوسیش رێکنەکەوتوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif