د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رۆژی "زمانی كوردی"ی‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه، "بۆ پاڵپشتیكردن‌و سه‌رخستنی هەر هەوڵێکیش بەئاراستەی گەشەپێدانی زمانی ڕەسەنی کوردی درێغی ناکەین".
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "پێویسته زمانناس‌و ئەکادیمیست‌و تەواوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، هه‌موو هه‌وڵو ته‌قه‌لایه‌ك بده‌ن له‌پێناو پاراستن‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی زمانی کوردی، به‌ئاڕاسته‌ی به‌ستانداردكردنی زمانەکەمان‌و دەوڵەمەندکردنی بەوشەو زاراوەی نوێ".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردییه، خۆكردییه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
زمان هێماو شوناسی و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، زمان بوون و بەردەوامیمان وەک نەتەوە ده‌پارێزێت،بۆیە پێویسته زمان‌ناس و ئەکادیمیست و تەواوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، هه‌موو هه‌وڵو ته‌قه‌لایه‌ك بده‌ن له پێناو پاراستن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی زمانی کوردی، به ئاڕاسته‌ی به‌ستانداردكردنی زمانەکەمان و دەوڵەمەندکردنی بە ووشە و زاراوەی نوێ،چونکە بە داخه‌وه تائێستا زۆر بواری زانستی و ئه‌كادیمی هه‌ن خاوه‌نی وشه و زارەوەی تایبه‌ت به بوارەکەی خۆیان نین و پێویستیان به داتاشین و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی تازه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیمان، په‌رله‌مانی کوردستان وەک ئەرکی خۆی لە ساڵی ۲٠۱٤ یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد،و بۆ پاڵپشتیكردن و سه‌رخستنی هەر هەوڵێکیش بەئاراستەی گەشەپێدانی زمانی ڕەسەنی کوردی درێغی ناکەین،بەتایبەت کە تائێستا فه‌رهه‌نگی یاسایی ئێمه ته‌ژییه له وشه‌و ڕسته‌ی بیانی و لە هەموو بوارێک زیاتر پێویستمان بە ووشەی کوردی بوارەکەمانە.
به‌رزو پیرۆز بێت ڕۆژی زمانی كوردی
دروود بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و ئه‌كادیمیست و زمانناسانه‌ی كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد له پێناو مانه‌وه‌و پاراستنی زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
15/5/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق