UN: پێنج سەد كارمەندمان توشی كرۆنا بوە

ليست هناك تعليقات


بەرپرسێکی باڵا لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 500 کارمەندی رێکخراوەکەیان توشی کۆرۆنا بون.

تاتیانا فالوفایا، بەرپرسی نوسینگەی جنێفی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 500 کارمەندی رێکخراوەکەیان توشی کۆرۆنا بون.

ئەو بەرپرسە باڵایەی نەتەوە یەکگرتوەکان راشیگەیاندوە، لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 500 کارمەندیان توشی کۆرۆنا بون و تەنها لەناو جنێف 50 کارمەند توشبون.

وتیشی، بەداخەوە لەزۆربەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا هەبوە، هەمو رێکارێکی پێویستیشیان بۆ پاراستنی کارمەندانی رێکخراوەکەیان گرتۆتەبەر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif