وردەكاری بڕینی موچەی 10 وەزارەت بزانە

ليست هناك تعليقات


وردەکاری دەستکاریکردنی مووچەی 10 وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە، بەشێکی وەزارەتەکان بە پلەبەندی مووچە دەستکاری مووچەی فەرمانبەران دەکەن و بەشێکی دیکەشیان سەتا 21٪ی مووچە لە سەرجەم مووچەیان دەبڕدرێت، لەگەڵ بڕینی نیوەی مووچەی پلە تایبەتەکان .

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتەکانی، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی شەهیدان، پلاندانان، داد، کشتوکاڵ، رۆشنبیری , هەر وەزارەتێک بەشێوازی جیاواز مامەڵە لەگەڵ بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەکات، وەزارەتەکانی دارایی، داد، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، شەهیدان، پلاندانا ن 21٪ی مووچەی فەرمانبەران و ٥٠٪ی پلە تایبەتەکان دەبڕن، بەو مەرجەی مووچەی هیچ فەرمانبەرێک لە 300 هەزار دینار کەمتر نەبێت. هەروەها وەزارەتەکانی کارەبا ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گواستنەوە و گەیاندن بەپێی پلەی فەرمانبەران رێژەی بڕینی مووچە لە 12٪دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە 50٪.

مووچەی وەزارەتەکان دوای بڕینی بەشێکی مووچە:

- وەزارەتی کارەبا 

فەرمانبەری پلە یەک: 89 فەرمانبەر، کە 35٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت

209،817،000 دینار کۆی مووچەی 89 فەرمانبەرەکە 

73،436،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

136،381،000 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە دوو: 2027 فەرمانبەر، کە 30٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت

3،593،512،000 دینار کۆی مووچەی ئەو 2027 فەرمانبەرەیە.

1،078،053،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

2،515،458،000 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە سێ: 1794 فەرمانبەر، کە 25٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.

2،335،856،016 دینار کۆی مووچەی ئەو 1794 فەرمانبەرەیە.

583،964،004 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1،751،892،012 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە چوار، کە 2296 فەرمانبەرن، 20٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.

2،441،064،728 دینار کۆی مووچەی ئەو 2296 فەرمانبەرەیە.

488،212،946 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1،952،851،782 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە پێنج:2405 فەرمانبەر، کە 19٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.

2,175,347,647 دینار کۆی مووچەی ئەو 2405 فەرمانبەرەیە.

413,316,053 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1,762,031,594 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە شەش کە ژمارەیان 2144 فەرمانبەرە، 17٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت 

1،730،348،547 دینار کۆی مووچەی ئەو 2144 فەرمانبەرەیە.

294،159،253 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1،436،189،294 مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە حەوت کە ژمارەیان 2801 فەرمانبەرە، 16٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.

2،076،479،000 دینار کۆی مووچەی کۆی مووچەی ئەو 2801فەرمانبەرەیە

332،236،458 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1،744،242،977 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە هەشت کە ژمارەیان 2459 فەرمانبەرە، 14٪ی مووچەکەیان دەبڕدرێت.

2،137،582،000 دینار کۆی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەیە.

299،261،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

1،838،321،000 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە نۆ کە ژمارەیان 969 فەرمانبەرە، 12٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

636،752،000 دینار کۆی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەیە.

76،409،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

560،333،000 دینار مووچەی مانگی دوو

فەرمانبەری پلە دە کە ژمارەیان 17،170 فەرمانبەرە، هیچ لە مووچەکانیان نابڕدرێت.

75،081،000 دینار مووچەی مانگی دووی ئەو فەرمانبەرانەیە.

پلە تایبەت ئەلف، سێ کەسن و 50٪ی مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە.

17،829،000 دینار کۆی مووچەکانیانە

8،914،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

8،914،000 دینار مووچەی مانگی دوو

پلە تایبەت بێ، ژمارەیان 11 فەرمانبەرە، 50٪ی مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە

49،201،000 دینار کۆی مووچەکانیانە.

24،600،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

24،600،000 دینار مووچەی مانگی دوو


- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (336,000 - 399,000) دینارە، 12٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (399,000 -499,000) دینارە، 14٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (499,000-599,000) دینارە، 16٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (599,000 - 699,000) دینارە، 18٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (699,000 - 799,000) دینارە، 20٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (799,000 - 899,000) دینارە، 21٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (899,000 - 999,000) دینارە، 22٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (999,000 - 1,099,000) دینارە، 23٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,099,000 - 1,199,000) دینارە، 24٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,199,000 - 1,299,000) دینارە، 25٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,299,000 - 1,399,000) دینارە، 26٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,399,000 - 1,499,000) دینارە، 27٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,499,000- 1599,000) دینارە، 28٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,599,000 - 1,699,000) دینارە، 29٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (1,699,000- 2999,000) دینارە، 30٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (2,999,000 - 4,999,000) دینارە، 50٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

5،685 ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار 

4،176،539،000 دینار کۆی مووچەکانیان

861،796،000 دینار بڕی مووچەی بڕاو 

3،314،733،000 دینار مووچەی مانگی دوو


- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (300،000 - 400،000) دینارە، هیچ مووچەکانیان نابڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (400،000 - 500،000) دینارە، 3٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (500,000 - 600,000) دینارە، 6٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (600,000 - 700,000) دینارە، 9٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (700,000 - 800,000) دینارە، 12٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ئەوانەی مووچەکانیان لە نێوان (800,000 - 900,000) دینارە، 15٪ی مووچەکانیان دەبڕدرێت.

4،85،000،000 دینار کۆی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە

857،850،000 دینار مووچەی بڕاو

3،227،150،000 دینار مووچەی مانگی دوو


- وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 

ئەوانەی مووچەیان نابڕێت: شەهیدی سەنگەر، شەهیدی هاووڵاتی، ئەنفال، زیندانی سیاسی


- وەزارەتی پاندانان

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 

- وەزارەتی رۆشنبیری

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 


- وەزارەتی داد

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 


- وەزارەتی کشتوکاڵ

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 


- وەزارەتی بازرگانی

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 

- وەزارەتی دارایی

%21ی مووچەی هەموو فەرمانبەران دەبڕدرێت. 






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif