ئەپڵ لە 13% داشكاندنی كرد

ليست هناك تعليقات




لەگەڵ کرانەوەی بەشێک لە بازاڕەکانی جیهان، دوای داخرانیان بۆ ماوەی چەند مانگ لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئەپڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لە بازاڕی چیندا داشکانی گەورەی بە رێژەی 13% بۆ نرخی ئایفۆنی نوێ کردووە.

ئەپڵ نرخی ئایفۆن 11ی 64 گیاگابایتیی لە 699 دۆلارەوە بۆ 549 دۆلار دابەزاند. بەو پێیەش لە بازاڕی چیندا 13% داشکاندنی بۆ بەرهەمە بەناوبانگەکەی کردووە.

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ نرخی ئایفۆن 11ی پرۆ و ئایفۆن 11 مەکسی بە هەمان رێژە لە بازاڕی چیندا داشکاندووە.

بڕیارە فێستیڤاڵێکی کڕینی ئۆنلاین لە چین بەڕێوەبچێت و کۆمپانیای ئەپڵیش بە نیازە لە رێگەی ئەو داشکاندنانەوە پشکی خۆی لە بازاڕی مۆبایلی چین بپارێزێت.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئەپڵ توانیویەتی لە رێگەی فرۆشی بەرهەمەکانیەوە بەشێوەی ئۆنلاینەوە فرشۆێکی بەرچاوی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کردووە و هەر ئەوەیش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی داهاتەکانی لەو ماوەیەدا بپارێزێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif