ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەشتە 1310

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەولێر 15 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ هەزار و 310 تووشبوو بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 15 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، کە ھەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنجن".

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، حەوت لە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە و تووشبووەکەی دیکەش لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە کەرەنتین بووە.

تووشبووە نوێیەکانی شاری هەولێر، دانیشتووی گەڕەکەکانی رۆشنبیری، فەرمانبەران، باداوە، رزگاری، کرێکاران، شەھیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، ناحیەی بنەسڵاوە و ناحیەی رزگارین.

لە هەولێر تائێستا 387 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 243 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ هەزار و 310 تووشبوو بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 458 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif