15ملیۆن یۆرۆیان لە نێوان دوو دیواردا دۆزیەوە

ليست هناك تعليقات


پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاند، نزیکەی ١٥ ملیۆن یۆرۆی کاشیان لە شوێنێکی باوەڕپێنەکراو کە بەشێوازێکی نایاب دیزاین کراوە، دۆزیوەتەوە.

لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی ئیتاڵیادا هاتووە، ١٥ ملیۆن یۆرۆی کاشیان لەناو شوقەی قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەردا دۆزیوەتەوە، کە لە مەودای نێوان دوو دیواردا حەشاردراوە و بەشێوازێکی باوەڕپێنەکراو شاردراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بۆشایی لەنێوان دیوارەکاندا هەیە، کە لەدوای شکاندنی ٢٨ سندوقی پڕ لە پارەیان دۆزیوەتەوە کە بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێکدایە، ئەو شوقەیە بە ناوی باوکی ''ماسیمیلیانۆ کاوچی'' ڕاهێنەری ئیتاڵی تۆمارکراوە، کە یەکێک بووە لە بازرگانە سەرەکییەکانی ماددەی هۆشبەر لە شاری میلانۆ لە باکوری ئیتاڵیا.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif