لە هەرێمی کوردستان 48 رۆژنامەڤان تووشی کۆرۆنا بوون

ليست هناك تعليقات

بەپێی ئامارێک کە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 48 رۆژنامەڤان لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانیش دەڵێت: "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".

ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا 48 رۆژنامەڤان لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەکێک لەوانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستداوە، بەڵام تەندروستیی ئەوانی دیکە جێگیرە.

بە گوتەی ئازاد حەمەئەمین، ژمارەیەک رۆژنامەڤانی دیکە بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە، بەڵام تائێستا ئەنجامی پشکنینەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی کە رۆژی ٢٨ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە لە ماوەی 24 کاژێردا، هەزار و 421 کەس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە، کە 139 کەس ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، تووشبووە نوێیەکان 55یان لە ئیدارەی گەرمیان، 40یان لە هەولێر، 31یان لە سلێمانی، 9یان لە هەڵەبجە و 4یشیان لە دهۆک بوون. 

هاوکات 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە 27یان لە هەولێر، 8یان لە هەڵەبجە و 6یان لە ئیدارەی گەرمیان بوون؛ شەش تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان لە سلێمانی و راپەڕین، دووانیان لە هەولێر و ئەوەی دیکەشیان لە هەڵەبجە بووە.

هەروەها بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا پێنج هەزار و 672 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. هەزار و 675 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 186 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. هەروەها سێ هەزار و 811 کەس، ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif