وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێ، لە 24 کاژێری رابردوودا 27 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش گەیشتووەتە پێنج هەزار و یەک کەس.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 42 هەزار 982 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون؛ ئەنجامی هەزار و 268 کەس پۆزەتیڤ بووە و 27 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 190 هەزار و 165 کەس، کە 162 هەزار و 848 کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و یەک کەسیش گیانیان لەدەستداوە؛ 893 تووشبوو لەژێر چاودێریی چڕدان.
حکومەتی تورکیا قەدەخەی هاتووچۆی یەکجارەکیی رانەگەیاندووە، بەڵام سنووردارکردن هەیە. رۆژانی پشووی هەفتە، شەممە و یەکشەممە، قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند پارێزگایەکدا رادەگەیێنرێت.
لەکاتێکدا حکومەتی تورکیا هەنگاوی بەرەو ئاساییبوونەوە ناوە، دووبارە ژمارەی تووشبووان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و رێکارەکان جارێکی دیکە تووندتر کراونەتەوە.
ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاژێردا لە رۆژانی 9 و 10 و 11ی ئەم مانگە کەمتر لە 1000 تووشبوو بوون، دواتر بە شێوەیەکی خێرا بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 200 بۆ هەزار و 500 کەس.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق