وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە چین کرد پلانەکانی بۆ سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا جێبەجێ نەکات.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەمەریکا و کەنەدا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و بەڕیتانیا و نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان " یاسای پێشنیارکراوی ئاسایشی نیشتیمانی هەڕەشەی لەناوبردنی بنەمای ( یەک وڵات و دوو سیستم ) دەکات و دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێی لە ناوچەکە کەم دەکاتەوە."
هەروەها وتیشیان " داوا لە چین دەکەین دووبارە بیر لەو بڕیارەی بکاتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق