بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی کەوتوونەتە نێوان ئەمریکا و ئەندامانی ناتۆ لەسەر تەرخانکردنی بەشە بودجەی بەرگری، واشنتن نۆ هەزار و 500 سەرباز لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بەرنامەی کشاندنەوەی ئەو سەربازانەی لە ئەڵمانیا کرد. واشنتن دەیەوێت 25 هەزار سەرباز لە تەواوی ئەورووپا بهێڵێتەوە.
ئەمریکا بەردەوام دەڵێت کە ئەوان وڵاتانی ئەوروپی لە هەڕەشەکانی رووسیا دەپارێزن، بەڵام گلەیی لەوەش دەکەن کە وڵاتانی ناتۆ وەکو پێویست بودجەی بەرگری تەرخانناکەن.
جیا لەوە، ئەڵمانیا رێککەوتنی بازرگانیی لەگەڵ رووسیا هەیە و گازی لێدەکڕێت. ترەمپ لە رابردوودا گوتوویەتی، ئەوان پارێزگاری لە ئەڵمانیا دەکەن لە دژی رووسیا، کەچی ئەو دەچێت پارە بە رووسیا دەدات.
جۆن یولیۆت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا سەرەڕای کشاندنەوەی نۆ هەزار و 500 سەرباز گوتی، لە کارکردن لەگەڵ ئەڵمانیا لەسەر بابەتی بەرگری و پرسەکانی دی بەردەوام دەبن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق