هێشتا کات ماوە بەقسەی بکەن!

ليست هناك تعليقات


گوڵاڵە سدیق
-
ماوەیەکە لە دڵسۆزییەوە بێت یان هەر شتێکی دیکە، چەندین کتێب لەسەر ئەزموونی هەندێ سەرکردەی وڵاتان بۆ چاکسازی لە سیستمی ئابوری و بەڕێوەبردنی وڵاتەکانیان بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە، بە جۆرێک ئەوچاکسازیانە تاڕادەیەکی زۆر وڵاتەکانیانی بردوەتە پێش.

بەڵام لە حەقیقەتدا ئەزمونی چاکسازی هیچ وڵاتێک ناتوانرێ کۆپی پەیستی وڵاتێکی دیکە بکرێت و مەحاڵە سەرکەوتوو بێت، چونکە ئەو ئەزمونە زادەی هەلومەرجی بابەتی و خودیی ئەو وڵاتەیە کە چاکسازییەکەی تێدا ئەنجامدراوە وە ئەگەر بە بونی یەک پۆینتیش جیاوازی لە ووڵاتێکی دیکەدا توشی شکست دەبێ.

نازانم نوخبەی سیاسی و ئیداری و رۆشنبیری و تەنانەت رای گشتی ئەم وڵاتە تاکەی لە ئاست ئەو ریفۆرم و پرۆژە و بەرنامانەی کە کاک نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٩٢ وە دەیخاتە رو بێهەڵوێستن و چاو دەنوقن.

ئەو پڕۆژانەی کە هەڵقوڵاوی دۆخی بابەتی و خودی راستەقینەی کوردستانن و خۆیان لەمانەی خوارەوەدا دەبیننەوە:

- سیستماتیککردنی دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان و دورخستنەوەیان لەدەستێوەردانی حزبە سیاسیەکان.

- سەربەخۆیی دادگاکان.

ـ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی دوور لە هەژموونی حزب و سەرکردە سیاسیەکان.

ـ دابینکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی.

- گۆڕینی ململانێی سەربازی بۆ هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

ـ نەهێشتنی گەندەڵی و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران.

ـ پاراستنی دارایی گشتی و پاراستنی مافی نەوەی داهاتو.

ـ دروستکرن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستان.

هەموو ئەو پرۆژانە لەوکاتەی لەناو یەکێتی بوو خستیە ڕوو بەشێوەک هانای بۆ هەمو حزبە ئیسلامی عیلمانییەکانیش برد بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکەی، کە لەدەرەوە دەژیا خستیەڕوو، کەگۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوو خستنیەڕوو و چەندین پڕۆژەی گرنگی پێشکەش بە حکومەت کرد ( لەکاتێکدا لەهیچ شوێنێک ڕوینەداوە ئۆپۆزسیۆن پڕۆژەی چاکسازی بداتە حکومەت) کە چووە دەسەڵاتەوە خستنیەڕوو، بەڵام هیچ کات گوێی لێنەگیرا.

لە ئێستادا کوردستان توشی قەیرانێکی گەورە هاتوە و بەرەو نقومبون دەچێت بەشێوەک ئەگەر هەیە مەترسی دروست ببێت لەسەر ئایندەی ئەم هەرێمە، تکایە وەک تا لەژیاندا بو گرنگیتان بەپڕۆژە و نوسینەکانی نەدا، هێشتا زووەو درەنگ نەبوە پڕۆژە چاکسیازەکانی جێبەجێ بکەن.

بەشێک لە توراسی فکری کاک نەوشیروان بەشیوەی نوسین و دەنگ و رەنگ هەر ماوە و بۆ ئێستاش دەشێت ( هەم دەردەکە و هەم دەرمانەکەی دەستنیشان کردوە)، ئەگەر ئەوکاتە لەبەر عەیش و نۆش و شیرینی نەوت نەتانپەرژا گوێی لێ بگرن، خۆ ئێستا غەرقن لە لافاوی ئەو گەندەڵیانەی کە خۆتان دروستان کردوە، بۆ نایەن بیروبۆچون و پرۆژەکانی بکەن بە بە پەیژەی رزگارکردنی کوردستان.
چی دەستی گرتون؟!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif