شۆك بۆ هەوادارانی: داوا دەكرێت یەدەك بێت

ليست هناك تعليقات


داوا ده‌كرێت له‌ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا مێسی بكرێته‌ یه‌ده‌گ، له‌كاتێكدا ته‌نیا 11 گه‌ڕ له‌م وه‌رزه‌ ماوه‌ و بارسه‌لۆنا به‌ جیاوازیی دوو خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ بارسێلۆنا یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌دات و پێشبینی ده‌كرێت لیۆنێل مێسی بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ بێت، له‌كاتێكدا لیۆ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو تووشی پێكانێكی سووك بوو.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 11 گه‌ڕی لالیگا ته‌نیا له‌ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا ئه‌نجام ده‌درێن و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا بارسێلۆنا به‌گوێره‌ی خشته‌ی یارییه‌كانی لالیگا چوار یاریی ده‌كات، هانده‌رانی بارسێلۆنا داوا ده‌كه‌ن مێسی له‌ به‌شێكی یارییه‌كان یه‌ده‌گ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له‌ توانای جه‌سته‌یی بكات، كه‌ سێ مانگه‌ له‌ یاریكردن دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردووه‌، مێسی باشترین یاریزانی یه‌ده‌گی ئێستای لالیگایه‌ و وه‌كو یاریزانێكی یه‌ده‌گ 24 گۆڵی له‌ یارییه‌كانی لالیگا كردووه‌، سێیه‌م باشترین یاریزانی یه‌ده‌گیشه‌ له‌ مێژووی لالیگا، خۆلیۆ سالیناس به‌ 28 گۆڵ و ئۆسكار دێ پاولا به‌ 27 گۆڵ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرتووه‌.

وه‌رزی رابردوو مێسی له‌ سێ یاریدا وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ له‌ دوایین نیو كاتژمێر به‌شداریی كرد و به‌رامبه‌ر لیڤانتی و ڤیاڕیال و لیگانێس دوو بردنه‌وه‌ و به‌رامبه‌ربوونێكی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه‌ هانده‌رانی بلاوگرانا داوا ده‌كه‌ن لیۆ به‌لایه‌نی كه‌م له‌ چوار پێنج یاریی یه‌ده‌گ بێت تاكو فریای یانه‌كه‌یان بكه‌وێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif