هێمن هەورامی: پەرلەمان بۆ چاودێری یاسای چاکسازی لە کۆبونەوەکانی بەردەوام دەبێت
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پێشنیازهبڕیاری پێشكهشكردنی پێشنیازهیاسا و پێشنیازهبڕیاری لهلایهن ئهندامانی پهرلهمانهوه پەسەندکرد و بڕیاریدا بۆ چاودێری کارەکانی چاکسازی و تەندروستی درێژە بە کۆبونەوەکانی بدات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، درێژکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی زیاترە بۆ ئەو پرۆسە چاکسازییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە مانگی تەمموزدا دەستیپێبکات، هەروەها بۆ چاودێریکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی تەندروستی و دۆخی دارایی وڵات کۆبونەوەکانیان بەردەوام دەبن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق