عوسمان گوڵپی
-
زۆربەی ئەوانەی دوێنێ ناڕەزاییان ئەنجامدا، نەوەی دوای ڕاپەڕین بوون، نەوەیەك لەسەردەمی حكومەتی هەرێمدا چاویان بە نەبوونی و شەڕی براكوژی و گیرفانی خاڵی باوكیان هەڵهێناوە، ئەو تازە پێگەشتوانەی دوێنێ لە شەقامەكان فڕكان فڕكان بوو بەدوایاندا ئەو گەنجانەن كە موچەی باوكی پێنادەن، كوڕی ئەو ماڵە هەژارانەن كە سێ مانگە باوكیان كاری نەكردوە، ئەوان مناڵی ئەو كاسبكارەن كرێی دووكان و كرێ خانووی پێ نادرێ، ئەو گەنجەی دوێنێ بەردی تێگرتن، كوڕی ئەو مامۆستایەیە چوارساڵە دێتە سەر شەقام و هاوار ئەكات و لقی دارێكی نەشكاندوە، كەچی وەڵام نادرێتەوە، ئێ مناڵەكانی پێیان وایە ڕێگامەدەنیەكە غەڵەتەو دەبێت تایە بسوتێنی و بەردیان تێ بگریت و شتیتریش،
ئەو گەنجەی ئیوە پاڵتان پێوە ناو شەقتان تێهەڵدا، نەوەی دوای دوو هەزارە و پێی واتە تەواوی تەمەنی دەبێت بەدیار نادادگەری و گەندەڵیەوە دابنیشێت وەك باوك و دایكی، ئەو ئێستا دەیەوێ نەگاتە ئەو ڕۆژەی زانكۆ تەواوكات و دوای لەفە بفرۆشێ، یان كرێكاریشی دەست نەكەوێ، ئەو گەنجە تورەیە تورە، بۆ تێناگەن، ئاخر چۆن توڕە نابێ كە دەبینێ دایك و باوك و خاڵ و مامی بیست و چوار سعات قسە بەم حكومەتە دەڵێن، چۆن توڕە نابێت نەك خۆی بەڵكو نزیكترین كەسەكانیشی گیرفانیان خاڵیە، كەمیان هەیە هاوڕێیەكیان لە دەریای ئیجەو ڕێگەی هەندەراندا نەمردبێت، چۆن توڕە نابێ ڕۆژانە هاوتەمەنەكانی خۆی دەبینێ كە كوڕی بەرپرسەكانن و لە خۆشترین ژیانن و باشترین مۆبایل و ئۆتۆمبێلیان پێیە، چۆن توڕە نابێ و بەرد نەگرێتە هێزە ئەمنیەكان، نەك هێزە ئەمنیەكان باوكیشی بڵێ بەردەكەت دانێ دەیگرێتە باوكیشی، چونكە توڕە و بێزار و نیگەرانە، لەو نیگەرانیە تێبگەن، ئەو توڕەییەی گەنجان وێرانكەرە وێرانكەر، ئەو هیچ جیاوازیەك ناكا لە نێوان ئیسعاف و میكزەمینی هێزەكاندا، ئەو تورەیە و نازانێ تۆی چالاكی مەدەنیش موچەت وەرنەگرتوە و پێی وایە تۆی ژیانت تێكداوە و هیوات تێیدا كوشتوە و ناحەقیشی نیە،
ئەو گەنجانە بەردەكانیان دانانێن و ئەمڕۆ و سبەی دەیگرنە هەموومان، بارەگاكان و فەرمانگە و همو جێگایەك چونكە ئومێدەكانیان كوژراون و خەونەكانیانیشیان لێ تێكدراوە، ئەو گەنجانە بەردیان پێیە و لەتە بلۆك و ترسیشیان نیەو دەیهاون، نە گرتن چاریان دەكات و نە ڕاونان، تاكە چارەسەر باش بوونە، دادگەریە، كۆتایی گەندەڵیە و گەراندنەوەی هیوایە بۆیان، كەمكردنەوەی جیاوازی ژیان هێوریان دەكاتەوە، ئومێدیان بۆ بگەڕێننەوە خۆیان بەردەكان دادەنێن، ژیانی باوك و دایكیان باشكەن تایەكان ناسوتێنن، شەقامەكان ناگرن، شوشەی ئیسعافەكان ناشكێنن، ئەوان ژیانیان دەوێ ژیان و هیچیتر، گەر ڕێگا دروستەكە نەگرن، ڕێگایتر دۆخەكە خراپتر دەكات و گەنجەكان توڕەتر، گرتن و لێدان و هێز دەتوانێ كەمێك تەمەنی حكومڕانی درێژ بكاتەوە بەڵام بەدەرئەنجامێكی خراپ، گەنجەكان بە زەبرو زەنگ بەردەكان دانانێن بەڵام دەیخەنە گیرفانیان و لە وێستگەیەكیتر دەیگرنەوە بەدەستیانەوەو دەیهاون، چارەسەر ئەوە نیە لە ترسا بیشارنەوە و ڕاكەن و بێدەنگبن و بەرد لە گیرفانیاندا بمێنێ، چارەسەر ئەوەیە بە ویستی خۆیان بەردەكە دانێن و فڕێیدەن و ژینگە بپارێزن، ئەوەش بە دادگەری و چاكسازی و حكومڕانی باش دەبێت، ئەوەش تەمەنی وڵات و حكومەت و گەنجەكانیش درێژ دەكاتەوە و ئەنجامیشی خۆشگوزەرانی و دڵنیایی سەقامگیری دەبێت.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق