دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە و رایگەیاند، بەتوندی روبەروی هەر کەسێک دەبنەوە کە دەستی لەشکاندنی پەیکەر و مۆنیۆمنتەکاندا هەیە
ئەم وتانەی ترەمپ دوای ئەوە هات، خۆپیشاندەرانی واشنتنی پایتەخت، بەنیازبون پەیکەری سەرۆک ( ئاندریو جاکسن) بشکێنن و لەبری ئەوە ( یانەی رەشپێستەکان لەناوچەی خۆبەرێوەبەرێتی) لەنزیک کۆشکی سپی دروستبکەن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرگیز رێگە بەدروستکردنی " ناوچەی خۆبەڕێوەبەرێتی" نادات، چونکە ئەو سەرۆکی ئەمریکایە و تاکو ئەویش وەک سەرۆک بمێنێتەوە رێگە بەهەنگاوێکی لەوجۆرە نادات.
نوسیویشیەتی ئەو کەسانەی هەوڵێکی لەوجۆرە دەکەن، بەتوندی روبەروی هێزی یاسا دەکرێنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق