دوای شکستی حەفتەر، ڕەوتی ڕووداوەکان بەرەو کوێ؟

ليست هناك تعليقات

ئەحمد وەرتێ
-
دوای ۱٤ مانگ لە گەمارۆدانی تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی و ڕووخاندنی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی دانپیانراوی نێودەوڵەتی، ڕۆژی هەینی ۲٠۲٠/٦/٥ هێزەکانی سەر بە حکومەتی ویفاق توانیان هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە تەواوی خۆرئاوای لیبیا بکەنە دەرەوە پاش ئەوەی دەستیانگرت بە سەر شاری (تەرهۆنە) دوایین پێگەی هێزەکانی حەفتەر لە خۆرئاوای لیبیا، ئەمەش پاش ئەوە هات کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزەکانی حکومەتی ویفاق فڕۆکەخانەی تەڕابلوسیان کۆنتڕۆڵ کرد و هێزەکانی سەر بە حەفتەریان خستە دەرەوەی سنووری تەڕابلوسەوە.

بەم شێوەیە لیوای خانەنشین خەلیفە حەفتەر کە لە لایەن میسر و ئیماڕات و فەڕەنسا و ڕوسیاوە پشتیوانی لێ دەکرێت، کۆنتڕۆڵی خۆی لە سەر تەواوی خۆرئاوای لیبیا لەدەست دەدات و، حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی لێ دەکرێت، بەرەو سەرکەوتنی گەورە هەنگاو دەنێت و مەترسی لەسەر پایتەختەکەی دوور دەخاتەوە.

ڕەوتی ڕووداوەکانی لیبیا دوای ئەم پەرەسەندنانە، بەرەو کوێ دەڕوات، ئایا حکومەتی ویفاق بەردەوام دەبێت لەسەر هێرش و پەلامارەکانی بە ئاراستەی کۆنتڕۆڵکردنی شاری سێرت و کێڵگە نەوتییەکانی باشووری ئەو وڵاتە کە هێزەکانی حەفتەر دەستیان بەسەردا گرتوون، یاخود بە ئاراسەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و دانوستاندنەکان لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ململانێ دەڕوات؟ ڕۆژانی داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif