یایا تۆرێ زۆر نیگه‌ر‌ان بووم بە رۆیشتن و نەخۆشکەوتنی ئه‌بیداڵ. په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ ئه‌بیداڵ و خێزانه‌كه‌ی هه‌یه، راستی زۆر بۆ ئه‌بیداڵ گریاوم. ساڵی (2012) له نه‌خۆشخانه چوومه لای خێزانەکەی و ئه‌وم بینی له‌ده‌رەوه چاوه‌ڕێی بوو، ئه‌بیدالیش له‌ژێر چاره‌سه‌ریدابوو، دوای سڵاوكردن له ژنه‌كه‌ی خۆم پێڕانه‌گیراو زۆر به‌كۆڵ گریام، كه‌چی خێزانه‌كه‌ی وتی: تۆرێ نابێ تۆ به‌و شێوه‌یه بگری سه‌بر و ئارامی و دڵدانه‌وه‌ی تۆ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ رزگاربوون له‌وكاته زه‌حمه‌ت و ناخۆشە. پاشان چوومه لای ئه‌بیداڵ به‌ڕاستی جه‌نگاوه‌رێكی به‌هێزبوو نموونه‌ی پیاوی ئازا‌و به جه‌رگبوو، كه‌دواتر به ئیزنی خوا له‌و نه‌خۆشییه سامناكه‌ی جه‌رگی رزگاری بوو. هه‌وراز كاوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق