لە ئەمریكا هەڵمەتی هەڵبژاردن فراوان دەبێت

ليست هناك تعليقات

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تا دێت گڕوتینی زیاتر بەخۆیەوە دەبێنێت، پڕوپاگەندەکان سنوری ویلایەتەکانی بڕیوە، کەرەنتین و خۆپیشاندانەکانیش نەیانتوانیوە رێگریبکەن لە خەڵک، کەمپەینەکان پڕن لە دەنگ و رەنگ و لایەنگری جیاواز.

دۆناڵد ترەمپ شەڕی بردنەوەی خولی دووەم دەکات و جۆ بایدنیش ترەمپ بە سەرۆکێکی زۆر مەترسیدار ناودەبات پێیوایە نابێت خولێکی تر بمێنتەوە.

جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، لایەنگرانی هەردوو پارتەکە زۆر بە جددی هەوڵی پەیداکردنی لایەنگر و دەنگدەری زیاتر دەدەن، دیموکراتەکان نایانەوێت موفاجەئەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو دوبارە ببێتەوە، کۆماریەکانیش نایانەوێت سەرۆکەکەیان وەک سەرۆکێکی یەک خول ناوی بچێتە مێژوی سیاسی ئەمریکاوە.

ڕەوەندی کوردیش وەک نەتەوەکانی تر بەدەرنین لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و بەردەوام نوێنەر و ئەندامانی حزبی لایەنەکان سەردانیان دەکەن و داوای پشتیوانی و دەنگیان لێدەکەن، هەرچەندە جیاواز لە نەتەوەکانی تر کوردانی ئەمریکا هەمیشە گرنگی زیاتر بە سیاسەتی دەرەوەی کاندیدەکان دەدەن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، ئەوان سەرەڕای پلان و پرۆژەی ناوخۆیی کاندیدەکان، هاوکات، لە خەمی کورد و دۆزی کوردیدان.

ئێستا کوردانی ئەمریکا زیاتر لە جاران چاودێری سیاسەتی ئەمریکا دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە نوێیانەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە خۆیەوە بینیویەتی.

بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ناوهێنانی کورد زیاتر لە ٤٠ جار، ئایا وادەکات دۆخی سیاسی و دۆزی نەتەوەیی کورد بکاتە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان ئەم دوکاندیدە؟



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif