سەرۆكی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان لە بەغدایە

ليست هناك تعليقات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی چەند بابەتێک، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر کاریگەریی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی.

لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێم دا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بەجیا کۆدەبێتەوە. لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif