ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
گوتیشی ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق