سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خوازروى شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە له سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بەداخ و نیگه‌رانیه‌وه جارێکی تر شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە دەبینەوە ، بەوبۆنەیەشەوە بۆمبباران وکاولکاری شه‌هید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لەسەرزەمینی هەرێم سەرهەڵئەداتەوە ..هەمولایەکی ناوخۆ ودەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی دوبارە هیچ ناکەن یان هیچیان پی ناکرێ ..
ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی ورەتکردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەرو خوێناویە ، دەخوازین راشکاوانە بەهەمو لایەکی رابگەیەنین .هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە نارازی بوونە لەحەلَی سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان ، هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ گەیاندن وبەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە .. خەباتی سەردەم ئەبێ سیاسی ومەدەنی بێ و لەناوخۆی وڵاتەوە بێ ، هەروەک وەڵامی دەوڵەت ئەبێ مەدەنی و دیموکراسی قبولكردنی نازی هاوڵاتی بێ.
ئەم شەڕانە پەرچەکرداری و دووبارەو بێ ئەنجامن، بەزیانی خاک وخەڵکی کوردستانە و ئیستینزافیە و کۆتایی نایێ.. نابێ هیچ لایەنێک ئیجازە بەخۆی بدا‌و به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت .
مێزی گفتوگۆ ودانوستان لەم سەردەمەدا تەنیا میکانیزم ورێگای بەئەنجامگەیاندنی هەموو پرس ودۆزێکی رەوایە .. بەرهەمی کەمی ئە و مێزە لە زۆری تر باشتر و بەردەوامترە ..
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
20/6/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق