فراكسیۆنی نەوەی نوێ: دژی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانین

ليست هناك تعليقات


فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی نڵاوكردەوە و تیایداهاتوە: بڕیارەکەی حکومەتی ھەرێم ڕەت دەکەینەوەو دژی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانین

دەقی ڕاگەیەنراوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ 


ئێمە وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان بڕیارە نایاساییەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە سەبارەت بە بڕینی موچەی مووچەخۆران بەھەر بیانویەک بێت.

بەداخەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەجیاتی چاکسازی لەداھاتی نەوت وگاز و گەڕاندنەوەی دەیان ملیار دۆلاری دزراوی ئەم وڵاتە و بڕینی داهاتی مانگانەی کۆمپانیاکانی ،کەچی لەبڕیارێکی تەواو نایاسایی وبەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان ھاتوە دەست بۆ قوت وبژێوی فەرمانبەران دەبات کەبەھیچ شێوەیەک جێگای قبولکردن نیە، بۆیە داوا لە مووچەخۆرانی سەربەرز دەکەین ھەڵوێست وەرگرن وئەم بێ ڕێزی ونادادی و زوڵمەی دەسەڵات ڕەت بکەنەوە، پێویستە ھەموو چین وتوێژەکان پشتگیری یەکتر بکەن لەبەرامبەر ستەمی دەسەڵات بوەستنەوە ، بێگومان ئێمەش بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتیانین ولەگەڵ خواست وداوا ڕەواکانیان دەبین ،لەداھاتوشدا ھەنگاوی تر دەنێین.

ئێمە دەمێکە ڕامانگەیاندوە کە ئەم حکومەتە شکستی ھێناوەو ناتوانێت بەردەوام بێت لەحوکمڕانی و ئیدارەدانی ئەم ھەرێمەو بەھیچ شێوەک ناتوانێ چاکسازی بکات ، بۆیە پێویستە پێداچونەوە بە تەواوی دامەزراوەکاندا بکرێت و حکومەت بکەوێتە دەست خەڵکانێک کە دەتوانن کێشەی هاوڵاتییان چارەسەر بکەن و هەنگاوی جدی بنێن بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک.

ئەم بڕیارە نایاساییەی حکومەتی ھەرێم بۆ بڕینی بەشێک لەمووچەی فەرمانبەران ھەرسێ لایەنی سەرەکی پێکھێنەری حکومەت لێی بەرپرسیارن ودەبێت ڕاستگۆیانە بەھاوڵاتیانی ھەرێم ودەنگدەران وئەندامانی خۆیان بڵێن کەئەوان ئەو بڕیارەیان داوەو بەرپرسارێتیەکەشی لەئەستۆ بگرن، نەک بە رۆژ لە حکومەتدا بڕیار بدەن و قوتی خەڵک ببڕن، کەچی بە شەو وەک ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەربخەن.

ناکرێت لەمە زیاتر خەڵکی ھەرێمی کوردستان باجی دەسەڵاتێکی گەندەڵ وستەمکارو بێ باک بدات ،کە چارەنوسی میللەتاکەمان بەرەو داھاتویەکی تاریک ونادیار دەبات.

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif