كاتیك هەر یەكێك لە ئێمە ناوی "ویندۆوز ئێكس پی" دەبیستین، دەستبەجێ وێنەی باكگراوندی شاشەی كۆمپیوتەرەكانمان دێتەوە یاد، بەڵام كەم لە ئێمە چیرۆكی ئەو وێنەیە دەزانێت كە بەناوبانگترینەكانی جیهانە.
منداڵ و گەنج و بەتەمەن، لەئێستادا ئاشنان بەو وێنەیە، چركێنەری وێنەكەش بڕوای وایە هەركەسێك تەمەنی 15 ساڵ و زیاتر بێت وێنەكەی بینیوە، ئامارەكان دەڵێن زیاتر لە یەك ملیار مرۆڤ بینەری ئەو وێنەیە بوە، كە ئەوەش جێی سەرسوڕمان نییە بۆ وێنەی پشتەوەی یەكێك لە بەناوبانگترین سیستمەكانی كۆمپیوترە كە لەلایەن زۆرینەی خەڵكەوە و ساڵانێكی زۆر بەكارهێنراوە.
چیرۆكی وێنەكە ساڵی 1996 دەستیپێكرد، شەش ساڵ پێش نمایشكردنی ویندۆوزیكی نوێ، كاتێك وێنەگری بەناوبانگ چەك ئۆرێر، لە یەكێك لە رێگەكانی دۆڵی ناپا رێدەكات لە باكوری سان فرانسیسكۆ، دیمەنە دڵگیرەكەی ئەو ناوچەیە دەیوەستێنێت، بەتایبەتی بەهاری سەوز و ناوازە لەوكاتەی ساڵدا، هەربۆیە بە كامێراكەی كە جۆری Mamiya RZ67 بو، وێنەیەكی ئەو دیمەنەی چركاند.
كامێراكەی دیجیتاڵ نەبو، بەڵكور فیلمی فوجی (Fuji) هەبو، وێنەكەش كە چركاندی پێی دەوترا (bliss).
لەكاتی بانگەشەكردنێكی میدیاییدا بۆ ویندۆوز، خاوەن و كارمەندانی ویندۆوز تێبینی ئەو فۆتۆیەی چەك ئۆرێر-یان كرد، بۆیە بە بڕێك پارە كە تا ئێستا نەزانراوە چەندە فۆتۆكەیان كڕیەوە، ئەوەی كە دیارە بەشێك لەو پارەیە 100 هەزار دۆلار بوە كە لە بەرامبەر "مافی خاوەندارییەتی و پێشێلكردنی"، ئەوەش دوەمین زۆرترین بڕە پارەیە كە بەرامبەر فۆتۆیەك درابێت.
ئەوەی جێی سەرنجە لەم چیرۆكەدا، كۆمپانیای ویندۆوز هەوڵیداوە وێنەگرەكە لەرێگەی نامەی ئەلیكترۆنی (ئیمەیڵ)ەوە فۆتۆكەیان بۆ بنێرێت، بەڵام وێنەگرەكە ترساوە وێنەكەی تێكبچێت، بەوهۆیەوە كۆمپانیاكە بلیتێكیان بۆ كڕیوە هەتا لە كاڵیفۆرنیاوە بەرەو سیاتڵ گەشت بكات، تەنها لەپێناو ئەوەی بەدەستی خۆی وێنەكە بگەیەنێتە نوسینگەی سەرەكیی كۆمپانیاكە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق