سوپڕایز، زێدان کیلیان مباپی دەهێڵێتەوە

ليست هناك تعليقات

مانەوەی کیلیان مباپی لە پاریس سان جێرمان یەکێکە لە ئامانجە هەرە گرنگەکانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆیە دوای ڕەتکردنەوەی چەندین ئۆفەر لە لایەن یاریزانە لاوەکە، ئەمجارە پاریس پلانێکی زۆر تۆکمەیان داڕشتوە بۆ ئەوەی لە یانەکە مباپی بهێڵنەوە !

بەگوێرەی ماڵپەڕی (دیارۆ گۆڵ)ی ئیسپانی یانەی پاریس ئەو جارە دەیانەوێت ڕیگا لە گرنگترین هۆکار بگرن کە وا دەکات مباپی بچێتە ڕیال مەدرید، ئەویش زێدانە، بەرپرسانی یانە فەرەنسییەکە لایان ڕوون و ئاشکرایە کە ئەگەر بتوانن زێدان بکەنە ڕاهێنەری خۆیان ئەوا ئەو کاتە لە مانەوەی مباپێ دڵنیا دەبنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو کاتە یاریزانە لاوەکە بە گەیشتنی ئەو کەسەی بەبەردەوامی هانی دەدات بۆ ئەوەی بێتە ڕیال مەدرید ئەو خۆی دێتە لای ئەو بۆیە پاریس دەیەوێت ئەوە بۆ خۆی بقۆزێتەوە و خودی زیزۆ بۆ مانەوەی مباپی بەکار بهێنێت، دوای ئەوەی یاریزانەکە چەندین ئۆفەری بۆ مانەوەی ڕەت کردەوە.

لە درێژەی هەواڵەکە هاتوە کە ئەو پلانەی پاریس بە ئاسانی جێ بەجێ ناکرێت لەبەر ئەوەی پێویستە سەرەتا ڕیال مەدرید لەم وەرزە بە دەستێکی بەتاڵ بچێتە دەرەوە و لە لیگا و چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی بکات بەهیوای ئەوەی پەیوەندی زێدان لەگەڵ پێرێز خراپتر بێت تا ئەو کات پاریسییەکان زێدان بکەنە ڕاهێنەری خۆیان و ئەویش خەونەکەیان بۆ بهێنێتە دی کە ئەویش بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگە هەروەها بەم شێوەیەش مانەوەی مباپیش زامنتر دەکەن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif