بەپەلە: لە ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازیەوە

ليست هناك تعليقات


ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دوای خۆ ڕێكخستنەوەی یەكەم ڕاگەیەنراوی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی


لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە

سڵاوی خۆڕاگری وخەبات لەخەڵکی ناڕازی و بەشمەینەتی کوردستان

ئێمەلەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازی دەکەین بۆ داواکردنی تەواوی مافەکانیان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان
داواکارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەم کارو بێ باکەدا
تا ناچاریان کەین بیرێک لەژیان وبژێوی خەڵک بەگشتی و موچەخۆرانی ڕاستەقینەبەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن .
لە کۆتاییدا
وەك هەمیشە  بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندانیك و ناڕازەیەتیەك دەبین کە بۆ گێرانەوەی مافی خوراو شکۆی هاونیشتیمانیان بێت.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
1/6/2020


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif