هەواڵێكی ناخۆشی لە بارەی كۆرۆناوە ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


بەڕێوبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا بۆ نەخۆشییە درمییەکان دەڵێت هەر ڤاکسینێک بۆ نەخۆشی کۆرۆنای جۆری کۆڤید – 19دروستبکرێت ڕەنگە نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژدەم بەرگری بە جەستەی مرۆڤ بدات لە دژی نەخۆشیـیەکە.

دکتۆر فاوچی کە لە ئێستادا ڕاوێژکاری کۆشکی سپـیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چاوپـێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی جامای تەندروستی" گوتی ئەگەر سەیری ڕابردوو بکەین دەبینین جۆرە ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا و ڤایرۆسەکانی سەرما و ئەنفلۆنزا تەنیا بۆ ساڵێک یان کەمتر کاریگەریـیان هەیە، بەڵام ڤاکسینی هەندێک نەخۆشی هەن بۆ 10 و 15 و 20 ساڵ کاریگەریـیان هەیە."

گەورە پـزیشکی نەخۆشیـیە درمیـیەکان لە ئەمەریکا، باسی لەوەش کرد بەشداری لە 4 هەوڵی دروستکردنی ڤاکسینەکە دەکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و یان ناڕاستەوخۆ، لەوانە ڤاکسینی مۆدێرنا ئەوەی لە ئێستادا لە قۆناغی سێـیەمی تاقیکردنەوەکانە و چاوەڕواندەکرێت لە مانگی حەوتی داهاتوو ئامادەبکرێت و لەسەر 30 هەزار کەس تاقیبکرێتەوە.

هیوای خواست هەتا مانگی یازدە یان دوازدە بتوانرێت 100 ملیۆن دەرزی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڤید -19 ئامادەبکرێن وە لە سەرەتای ساڵی داهاتووش بتوانرێت سەدان ملیۆن دەرزی ئامادەبکرێن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif