بەرپرسی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای موسل لە سەردانێک بۆ شەنگال ڕایگەیاند: هەموو هێزەکانی شەنگال هێزی فەرمیی حکومەتی عێراقن.
بۆ یەکەمجار دوای هێرشەکەی ١٥ی ئەم مانگەی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شەنگال، شاندێکی باڵای سوپای عێراق سەردانی شەنگالیان کرد بە سەرۆکایەتی جەبار نەعیما بەرپرسی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای موسڵ، لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە، ئیدارەی شەنگال و قائیمقامی شەنگال کۆبووەوە و لەسەر دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد و دوای ئەوەش لە بارەگای سوپای عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان سازكرد.
جەبار نەعیما ڕایگەیاند، ئەوان بە ئامانجی ئەوەی لە نزیکەوە دۆخی شەنگال ببینن سەردانیان کردووە، هەرچەند پێشتر نیازی سەردانیان هەبووە بەڵام سەردانەکەیان دواکەوتووە، ڕاشیگەیاند: دۆخی شەنگال ئارامە و هێزەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی شەنگال ناوچەکە دەپارێزن.
نەعیما ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن هێزی سەربازیی نافەرمی لێرەیە و وتی: هەموو ئەو هێزانەی لە شەنگالن هێزی فەرمین، داواشی لە ڕاگەیاندنەکان کرد کە لەناو شەنگالدا بگەڕێن و هەمووان لە ئارامیی دۆخی شەنگال ئاگادار بکەنەوە.
ئهمهش له كاتێكدایه كه چهندین جار مهحما خهلیل قایمقامی شهنگال رایگهیاندوه بۆردومان كردنی شهنگال لهلایهن توركیاوه بهڕێكهوتنی نێوان حكومهتی عیراق و توركیایه، دهبێت هێزهكانی سهر به پهكهكه لهشهنگال بكشێنهوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق