پارێزەرێك چەند سەرنجێك لەسەر كۆتا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

ليست هناك تعليقات



پارێزەر ئومێد حمەڕەشید، سەبارەت بە كۆبونەوەی ٢١/٦/٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، چەند سەرنجێكی یاسایی خستۆتە ڕوو و دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران لایەنی جێبەجێکارەو بریارەکانی دەسەڵاتی راگرتنی یاسای نیە. موچەی فەرمانبەر و خانەنیشتن بەیاسا رێکخراوە پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتی هەمواری یاساکانی هەیە.

دەقی سەرنجەكانی پارێزەر ئومێد حمەڕەشید(جاف)، لەسەر كۆبونەوەی دوێنێ یەك شەممەی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارەكانی ئەو كۆبونەوەیە، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: 

چەند سەرنجێکی یاسایی لەسەر بریاری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە (٢١/٦/٢٠٢٠) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە بڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان

یەكەم/ نارونی لەبریار:

لەبریارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە میکانیزمی دیاریکراو لە بڕیارەکەدا، رێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ مووچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت. مەبەست لە مووچەی ئەم مانگە نارونە؟ ئێستا مانگی حوزیرانی/٢٠٢٠ و فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی شوباتی/٢٠٢٠ وەرنەگرتووە. ئەگەر مەبەست لەمانگی شوبات بێت، واتە بریارەکە گرفتی یاسایی هەیە و دەگەرێتەوە بۆ دواوە بە(اثر رجعی)، وە جێبەجێدەکرێت بەسەر مانگەکانی (شوبات تا تمووز). هەروەها لە برگەی (یەکەم/ هــ)ی بریارەکەدا ئاماژە بەئاسەواری بریارەکە کراوە لەرابردوو و داهاتوودا.

دووەم: هێزی یاسایی بریارەکە:

ئەنجومەنی وەزیران لایەنی جێبەجێکارەو بریارەکانی دەسەڵاتی راگرتنی یاسای نیە. موچەی فەرمانبەر و خانەنیشتن بەیاسا رێکخراوە پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتی هەمواری یاساکانی هەیە. راگرتنی رێژەی لە(٢١%) تەمویلی خەرجییەكانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم، پێچەوانەی بەیاساییە.

سێهەم: لەروی هونەری و دادگەریەوە:

دابەشکاری لەبریارەکەدا هاتووە بە راگرتنی مووچە بەرێژەی (٢١%) لە مووچەی مووچەخۆران کە مووچەکانیان لەبەبری (٣٠٠) سێ سەد هەزار زیاترە، لەگەڵ خەرج نەکردی مووچە بە مقطوع بەرێژەی (٥٠%) بۆ خاوەن وەزیفە باڵاکان و پلەباڵاکانی (آ و ب) لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و خانەنیشین کراوان بەهەمان ئاست. نادادی لەراگرتن و خەج نەکردن دروست دەکات بەجۆرێک فەرمانبەرێکی ئاسایی موچەکەی بری (٣٥٠) سێ سەدو پەنجا هەزار بێت بەراگرتنی (٢١%) موچەکەی دێتەخوار (٣٠٠) سێ سەد هەزار، هەروەها خەرج نەکردنی رێژەی (٥٠%) بە مقطوعی بری پارەکان بەجۆرێک دادەبەزێت بۆ خوار پلەی (٩). واتە ساڵانی خزمەت و بروانامەو ناونیشانی فەرمانبەرێتی لەبەرچاونەگیراوە.

چوارەم: مافی بەدەستهاتوو (حق مکتسب):

موچەی خانەنیشینی مافێکی بەدەستهاتووی فەرمانبەرە لەهەرپلەیەکدابێت. دەرەنجامی ئەو لێبرینەیە مانگانە گەراوەتەوە بۆ سندوقی خانەنیشینی. فەرمانبەر لەدوای احالەکردنی بەپێی ناونیشان و پلە و بروانامەو ساڵانی خزمەت بۆی خەرج‌دەکرێت. راگرتنی رێژەی (٥٠%) ئەم مووچەیە پێچەوانەی یاسای خانەنیشین و بریاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٤٢ ساڵی ٢٠١٥).

پێنجەم: مەرجداری:

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران مەرجدارکراوە لەسەر گەیشتن بە رێکەوتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. لەبریارەکەدا هاتووە راسپاردنی لیژنەی باڵای دانوستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ئەنجام بە ئاڕاستەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

شەشەم: راسپاردن لەسەر راسپاردن:

ئەنجومەنی وەزیران لەبریارەکەیدا وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنیشتنی لەهەرێمـی کوردستان ژمارە (٢ی ساڵی ٢٠٢٠)، پێچەوانەی ئەحکامی ماددە (١٧) یاساکەیە کە بەتەنها ئەنجومەنی وەزیرانی راسپاردووە کە پەیرەو بۆ ئاسانکاری یاساکە دەربکات. ئەنجومەنی وەزیران لەم بریارەیدا و لەپەیرەوی ژمارە (٢٤ لــە ٢٠٢٠) دووبارە پابەندنی وەزارەتی دارایی و چەند وەزارەتێکی تر دەکات کەرێنمایی و رێوشوێنی یاسایی دەربکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif