ئایا یەكێتی گۆڕان دەتوانن هیچ بكەن؟

ليست هناك تعليقات

شۆرش ئەنوەر
-
من لەوانەم كەباوەڕیان وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی چەند هێزێكی دوو زۆنە، زۆنی زەردو زۆنی سەوز، هەرچی لەزۆنی سەوز روودەدات بەچاك و خراپی بەپلەی یەكەم یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لێی بەرپرسەو هەرچیش لەزۆنی زەرد رووبدات بەپلەی یەكەم پارتی، تەنها بەو ئیعتیبارە نا كەئەم دوو هێزە لەرووی ژمارەوە زۆرینەن، بەڵكو بەوئیعتیبارەی كەلەرووی هێزی فیعلی كۆنتڕۆڵكردنی پارەوئاسایش وچەكدارەوە خاوەنی بریاری یەكەم وكۆتایین!

ئایا یەكێتی گۆڕان دەتوانن هیچ بكەن؟

بەڵێ‌ یەكێتی و گۆڕان دەتوانن زۆرشت بكەن، بەتایبەتیش لەناوحكومەت، بەتایبەتیش لەئێستادا بێ‌ رەزامەندی یەكێتی وگۆڕان قورسە هیچ پرۆژەوپلانێك تێپەرێت، بەنمونە مەحاڵە بەبێ‌ رەزامەندی تیمی یەكێتی وگۆڕان لەئێستادا پرۆژەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تێپەرێت، كەتێشپەڕی ئەوە بەتەنها پارتی نیە كەپێویستە رووبەرووی سزاو غەزەبی فەرمانبەرانی راستەقینە ببێتەوە، بەڵكو لەزۆنەكەی ئێمە تەنهاوتەنها یەكێتی وگۆڕان لەوەها جەریمەیەك و ئەنجامەكانی بەرپرسیارن ( هەڵبەت ئەگەر یەكگرتووكۆمەڵیش لەناو حكومەت دابونایە هەمان بۆچوونم بۆئەوانیش هەبوو)

لەبەرئەوە زۆرگرنگە رووی فشاری پێكهاتە جیاوازەكانی زۆنی سەوز لەیەكێتی ولەگۆڕان بێت، ئەگەر لەزۆنی سەوز قەرارت وایە جامی توڕەییت بەسەر بەرپرسیارانی ئەم دۆخە خراپەدا برێژی فەرموو ئەوە یەكێتی و گۆڕان، لەزۆنی زەردیش پارتی، ئیتر غەیری ئەمە بەلارێدا بردن و خۆفریودانە، لەرابردوودشدا رەنگە ئەمە هۆكارێكی گەورەی بەئاكام نەگەیشتنی خۆپیشاندانەكان بوبێت، بەنمونە لەپشدەروبتوێنەكەی ئێمە كەزۆربەمان دەزانین لەپاشاگەردانی و ئەو هەموو گەندەڵی و بێ‌ خزمەتگوزاریەی كەهەیە پارتی بەرپرسیارنیە و پارتی حاكمی دوورونزیكی ناوچەكانی ئێمە نیە ، كەچی بەشێك لەخۆپیشاندەران ئاراستەی سەر بارەگاكانی پارتی دەكران تابیانسوتێنن، ئەرێ‌ لەهیچ شوێنێكی دونیا گاڵتەجاری واتان دیوە؟! ( هەڵبەت من لەگەڵ سوتاندنی بارەگای هیچ حزبێك نەبوومەو ناشبم)

خەڵكی بتوێن و پشدەر یان بەنمونە لەرانیەكەی خۆمان هەموومان دەزانین پرۆژەكان كێ‌ گەندەڵیان تێدا دەكات و دەدرێن بەكێ‌ و وەهەروەها كێن ئەوانەشی كەبەرپرسیارن لەدواكەوتنی شارەكەمان و ئیفلیجكردنی پرۆژەكانی، دەی مەعقولە ئێمە ئەوە بخەینە ئەستۆی پارتیەكان؟ بەچ حەقێك رەوایە فەشەلی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی دەربەندو جادەوبانەكانی ناوشاری رانیەو پرۆژەكانی خانوودروست كردن و شارەكانی تر بخەیەنە ئەستۆی پارتی؟ بەچ حەقێك رەوایە ئەو پرۆژە كەمانەی كەجێبەجێكراون كەبەكوالێتی زۆر خراپ جێبەجێ‌ كراون بخەیەنە ئەستۆی غەیری دەسەڵاتدارانی شارە بێنازەكەمان؟

پێویستە بەخۆمان دابچینەوە !

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif