دەقی نامەی دوو پەرلەمانتاری عێراق بۆ مستەفا كازمی

ليست هناك تعليقات



دوو پەرلەمانتاری عێراق، نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كرد، لە نامەكەیاندا هاتوە: جێگەی نیگەرانی یە بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە کە ئەو هێرشانە بە هەماهەنگی و مۆڵەتی پێشوەختەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بووە
دەقی نامەی پەرلەمانتارانی عێراق، (د.غالب محمد و سەركەوت شەمسەدین) كە ئەمڕۆ سەبارەت بە لەشكركێشیەكانی دەوڵەتی توركیا، ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیانكردوە

بەرێز سەرۆک وەزیران 

بابەت: لێکۆڵینەوە لە سنوربەزاندنی سوپای تورکیا

ئێوە ئاگادارن هێزە تورکیا لە رێگای ئاسمانی و زەمینی لە رۆژانی ۱٥، ۱٦، ۱۷ ی حوزەیرانی ۲٠۲٠ سەروەری خاکی عێراقی بەزاند لە رێگەی هێرشی ئاسمانی لە قوڵایی خاکی عێراق. هەروەها لە رێگەی هێزی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی حەفتەنینی پارێزگای دهۆک سنوربەزاندنی سوپای تورکیا جویە قۆناغێکی ترسناک بۆ سەروەری و سیادەی عێراق.

بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی یە بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە کە ئەو هێرشانە بە هەماهەنگی و مۆڵەتی پێشوەختەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بووە، وە باس لەوەش دەکەن کە حکومەتی عێراق مۆڵەتی داوە سوپای تورکیا بنکەی سەربازی زیاتر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

ئێمە سەرەرای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە، داواتان لێدەکەین کاربکەن بۆ بردنی ئەم

کەیسە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا بریاری لە بارەوە بدرێت و فشارە نێودەوڵەتیەکان زیاد بکرێت لەسەر تورکیا، داوای قەرەبوکردنەوەی زیانە مادی و مرۆییەکانیش لە لایەنی تورکی بکرێت.

ئێمە چاوەروانی هەنگاوی کردارین لە بەرێزتان وەک سەرۆکوەزیران، وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کە سوێندتان خواردووە پارێزگاری لەخاک و گەلی عێراق بکەن لەهەر هەرەشەیەکی دەرەکی. 

غالب محمد عەلی
سەركەوت شەمسەدین 

السيد دولة رئيس الوزراء المحترم 

م/ انتهاك السيادة العراقية من قبل الجيش التركي 

لايخفى على جنابكم دخول الجيش التركي الى الاراضي العراقية براً و جواً في 15 ، 16 ، 17 من شهر حزيران الجاري واعتدائهم على الاراضي العراقية ومواصلة هجماتهم الجوية ، فضلاً عن دخول قوات الكوماندوز التركية الى منطقة ( حفته نيني ) في محافظة دهوك ، وبهذا نكون قد دخلنا الى وضع غير امن وخطير على السيادة العراقية

وحسب ما صرح به مسؤولون اتراك ان هذه الهجمات كانت بعون وموافقة الحكومة العراقية الفدرالية بالأضافة ان الحكومة العراقية قد طالبت من الجيش التركي ان يكثروا من نقاطهم العسكرية في اقليم كردستان 

وعلى ماتقدم نطالب بنقل هذه القضية الى مجلس الامن الدولي لخلق الضغط على الجانب التركي وارغامهم على دفع تعويضات مادية ومعنوية للمتضررين الابرياء جراء هذا الاعتداء الصارخ ، 

ندين ونستنكر الاعتدأت المتكررة على الاراضي العراقيه ، وخرق المعاهدات والاتفاقات الدولية ،

ننتظر من سيادتكم الرد بهذا الشأن ، 

كونكم رئيساً لوزراء العراق والقائد العام للقوات المسلحة اقسمتم يميناً على حماية ارض وشعب العراق من اي اعتداءً خارجي . 


مع التقدير ..
غالب محمد علي
سركوت شمس الدين


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif