سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق و كوردستان هه‌ڵوه‌شایەوە

ليست هناك تعليقات

له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردوو میدیاكانی ڤاتیكان و جیهان بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ ساڵی 2020 پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام گوته‌بێژی ڤاتیكان دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ هه‌موو سه‌ردانه‌كانی پاپا كه‌ بۆ ئه‌مساڵ پلانیان بۆ دانرابوو هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ساڵی ڕابردوو ئاژانسی كاتپرێسی كاتۆلیكی و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تییه‌ كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2020 پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، میدیاكانی ڤاتیكانیش لیستی ناوی ئه‌و شوێن و وڵاتانه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2020 پاپا سه‌ردانی ده‌كات و ناوی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا بوو.

له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپا بۆ ده‌ره‌وه‌، ماتیۆ برۆنی گوته‌بێژ به‌ناوی ڤاتیكان له‌ ڕۆما به‌ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، كه‌ بۆ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كانی پاپا بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ وڵاتانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی دا، بڕیار بوو سه‌ردانێكی كورت بۆ دوورگه‌ی مالتا بكات، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌یش ڕه‌تكرایه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مساڵ پاپا هه‌ر له‌ ئیتاڵیا ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌
ماتیۆ برۆنی ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌كان بڕیار بوو ئه‌مساڵ پاپا سه‌ردانی عێراق و ئه‌نده‌نووسیا و قوبڕس و باشووری سوودان و مۆنتیگرۆ بكات، وه‌ك ده‌بینین سه‌رجه‌م وڵاتان گه‌شته‌كانیان ڕاگرتووه‌ و جیهان له‌ دۆخی داخرانێكی ته‌واوه‌تیدایه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ردانه‌كانی پاپایش سه‌رجه‌میان ئه‌نجام نادرێن.

ساڵی ڕابردوو پاپای ڤاتیكان جیا له‌وه‌ی سه‌ردانی ئیماڕاتی كرد له‌وێ له‌گه‌ڵ شێخی زانكۆی ئه‌زهه‌ر یه‌كتریان بینی و دووپاتیان له‌ پێوه‌ندی ئاشتیانه‌ی هه‌ردوو ئاینی ئیسلام و كریستیان كرده‌وه‌، هاوكات سه‌ردانی تایلاند و ژاپۆنیشی كرد.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif