پارێزەر پەیمان عیزەدین، نامەیەكی كراوە ئاراستەی داواكاری گشتی كوردستان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی
نامەیەکی کراوە بۆ داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان
ئەگەرچی ئێمە تا ئێستا چەندین ئەزمونی تاڵمان هەیە لەگەڵ بەڕێزتان و چەندین جار شاهیدی بێدەنگیتان بوین لەسەر زۆربەی ئەو ناعەدالەتی و گەندەڵی و ناقانونیانەی ،ژیانی خەڵکیان لەم هەرێمەدا بەرەو کەناری مەرگ بردوە، بەڵام بە دوو هۆکار ،وەک هاوڵاتیەکی ئەم هەرێمە ئەم نامەیەتان ئەڕاستە ئەکەم :
١-لەنزیکەوە چەند ئەندامێکی داواکاری گشتی ئەناسم و دڵنیام لە دڵسۆزی و دژایەتیکردنیان بۆ گەندەڵی .
٢- چەند جارێک لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسانی ئەم هەرێمە ، داواکاری گشتی ئازایانە دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنوسان و کەسایەتیە سیاسیەکان .
بۆیە و لەو دوو ڕوانگەیەوە داواکارم لەبەڕێزتان سکاڵای یاسایی بجوڵێنن لەسەر :
٭ڕاگرتنی سەدان پەیج و ئەکاونتی ساختە کەبەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای فەیسبوک ، خاوەندارێتیان ئەگەڕێتەوە بۆ دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، کە ئەمە تاوانێکی بینراوە و ئەمەش ڕێگاتان دەدات و دەبێتە پشتیوانیی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو دەزگایە و دەبێتە دەروازەیەکیش بۆ ڕاگرتن و سزادانی هەموو ئەو پارتانەی تریش کە سەدان پەیجی تریان هەیە و بەهەزارەها دۆلاری لەبودجەی گشتی بۆ تەرخان و سەرف ئەکرێت .
٭ئەو کەس و لایەنانەی کە بڕیاری کێشانەوەی تیمی تەندروستیان لە مەرزی باشماخ داوە و بەهۆیەوە سەرلەنوێ ڤایرۆسەکە بڵاوبوەوە وتا دێ زیاتر تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان ئەخاتە مەترسیەوە، ئیهمالیکردن و ڕەچاونەکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی بەمەبەست و بە بڕیاری فەرمی، تاوانە و ئۆباڵی نەخۆشکەوتن و مردنی هاوڵاتیان لە ئەستۆی ئەوانەیە کە ئەو بڕیارەیان داوە یان بەشداربون تیایدا .
پەیمان عیزەدین
٦/٦/٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق