په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

ليست هناك تعليقات


سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای‌ چاكبونه‌وه‌ی‌ توشبووانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/6/24 په‌رله‌مان ده‌ست به‌ده‌وام و كاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤی‌ كۆڕۆنا له‌نێو په‌رله‌ماندا له‌ ڕۆژی 2020/6/10 به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تیی گیانی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 14 رۆژ ده‌وامی له‌ په‌رله‌مان راگرت و دوای‌ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ تووشی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ببوون پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان و دووباره‌ وه‌رگرتنی تێستی كۆتایی بۆیان كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نه‌ماوه‌و ئێستا ته‌ندروستییان زۆرباشه‌.

سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/6/24 ده‌ست به‌ده‌وام و كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif