کازمی دەستیکردووە بە گۆڕانکاری لە پۆستە سەربازیی و ئەمنییەکاندا

ليست هناك تعليقات

دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی لە پۆستە باڵا سەربازی و ئەمنییەکان دەستپێکردووە، ئەمەش لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە و هەندێک بە هەوڵدانی کازمی بۆ شوێنپێ قایمکردن لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان و کودەتای لەسەرخۆ ناوی دەبەن.

بەشێک لە گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا سەربازی و ئەمنییەکان لە عێراق بەم شێوەیە:

فەریق عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ
فەریق جومعە عەناد، وەزیری بەرگری
فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالار
فەریق عەبدولئەمیر زەیدی، یاریدەدەری سوپاسالار بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان
فەریق باسم تائی، یاریدەدەری سوپاسالار بۆ کاروباری کارگێڕی
فەریق عەبدولئەمیر شەمەری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان
فەریق عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر
لیوا روکن قاسم محەممەدی، فەرماندەی هێزی وشکانی
لیوا مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی
عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان 

گاتح روکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەپێی یاسا گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا سەربازی و ئەمنییەکان پێویستیان بە رەزامەندی پەرلەمانە و دەبێت پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات. پەرلەمانیش چاوەڕێی لیستی ناوی ئەو فەرماندانە دەکات کە بەم دواییانە راسپێردراون بۆ ئەو پۆستانە".

کورد، کە لەدوای ساڵی 2003وە بە کرۆکی دامەزراندنەوەی سوپای عێراق دادەنرێت، ئێستا پێگەکەی لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان بە راددەیەک لاواز بووە کە کەس ئیرەیی پێ نابات، لە پۆستە باڵا سەربازییەکاندا تەنیا فەرماندەی هێزی ئاسمانی کوردە، لە کۆی 16 فیرقەی سەربازی کە سێیان هەڵوەشاونەتەوە، تەنیا یەک فەرماندەی فیرقە کوردە؛ پۆستی سوپاسالاریش بە کورد نەدراوەتەوە، ئەمە وێڕای دەیان پۆستی دیکە، ئەمەش کوردی نیگەران و توڕە کردووە و بە فەرمی ئەو پەیامەیان بە مستەفا کازمی راگەیاندووە و جەختیا لەوە کردووەتەوە کە رەچاوی هاوسەنگی نەکراوە.

زۆربەی ئەو فەرماندە سەربازی و ئەمنیانەی کە تازە کازمی دەستنیشانی کردوون، دەگوترێت لە ئەمریکاوە نزیکن، هەروەها کازمی بە نووسراوێک دەربڕینی بیروبۆچوونی سیاسیی لە فەرماندە و کارمەندانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە کردووە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif