سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٠ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا جەختیكراوەتەوە لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێک دادپەروەری كۆمەڵایەتی بھێنێتەکایەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی، ھاوکات باس لە ھاریکاری نێوان ھەمووان کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە، ھەروەھا جەختکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردنی کارمەند و کادرانی تەندروستی و ئەمنییەکان بۆ زامنکردنی سەلامەتی گشت ھاووڵاتیان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق