دکتۆر شێرکۆحەمەئەمین
-
دوێنێ لەدوکاتی جیاوازدا،وەک هاونیشتمانیەک و پشتگیری،لەداوای خەڵک بەشداری ناڕەزایەتی شاری سلێمانی بوم،ئەوەی بینیم:
۱_ پەیامەکەی هاوسەرۆکانی یەکێتی،لەبارەی ئەوەی هێزەئەمەنیەکان مامەڵەی شیاو،لەگەڵ خەڵکی ناڕازی بکەن،ڕاست دەرنەچو،بەپێچەوانەوە ئەوەی،لەدەستیان هات،لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ کردیان،کەبەپێی یاسا پێویستە پۆلیسی چالاکی مەدەنی خۆپیشاندان بپارێزێت،بەڵام لەکوردستان و لای پارتی و یەکێتی ئاسایش و دژەتیرۆرو زێرەڤانی و هاوشێوەکانیان ئەوکارەدەکەن.
رەفتاری ئەمڕۆی هێزەئەمنیەکانی سلێمانی،کەڕاستەوخۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی بەڕێوەیان دەبەن ولەژێر فەرمانی ئەواندان،تەواوکەری هێزەئەمەنیەکانی پارتی بون،کەلەژێرفەرمانی مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتدان،واتە دو ڕوی یەک دراون و یەک ئەقڵیەت تەحەکوم دەکات.
۲_بونی کەسانێک بەجل وبەرگی مەدەنیەوە،لەناوناڕەزایەتییەکاندا،کەلەکاتی خۆیدا،بۆمەرامی تایبەتی و دەستنیشانکردنی خەڵکی،بۆهێزەئەمنیەکان بەکاریان دێنن.
۳_ ئەوەی حیزبەکان لەسەرەوە باسی دەکەن،لەبارەی یەکترقبوڵکردن و سڕینەوەی ڕق وبوغزی سیاسی،کەڕەنگە بڕواشیان پێی نەبێ،
بەگشتی،بۆخوارەوەشۆڕنەبۆتەوە،چونکە حیزبی باشور بەگشتی پەروەردەی تێدانیە،بەردەوام ڕق و بوغزی سیاسی بەرهەم دێنێتەوە،ئەمەش بەقازانجی بەرەی دەسەڵات دەشکێتەوە و هێندەی تر بەرەی ناڕەزایەتی پەرت ولاوازدەکات.
٤_ بۆئەمەودوا،پێش مەرجی هەرجوڵەیەک بێ_ لایەنکردنی هێزەئەمەنیەکانە،سەیرە من خۆم قسەم،لەگەڵ دەکردن،کەئازاری خەڵک نەدەن ولەگەڵ خەڵک بن و دەیان پەیامی لەم جۆرەیان بەرگوێ دەکەوێت.
کەچی،کەفەرمانیان پێ دەکەن،بەتوندترین شێواز ڕەفتاردەکەن و دژی خەڵک دەوەستنەوە!
تۆ بڵێیت،ئەمانە مانگانە چەندوەرگرن و چیان،بۆبکرێت؟وابەم شێوە بەرگری،لەم چەند عایلە حوکمڕانەی کوردستان دەکەن؟!خۆ ئەوانیش موچەکانیان دوادەکەوێت.
پێویستە بزانن دەسەڵاتداروحاکمەکان دەڕۆن،ئەوەی دەمێنێتەوە خەڵکە.
باشتر نیە،سەیرێکی دەوربەری خۆمان بکەن،نازانن حوکمڕانە فاسیدوستەم کاروسیستمەتۆتالیتاریەکان کەزۆر،لەم تازەتۆتالیتارانەی کوردستان بەهێزتربون،چارەنوسیان چی بو؟!ئێستا،لەکوێن؟!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق