لە سەربەیانی ئەمڕۆوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە 8 کەس.
د. عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی رایگەیاند "لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە (پێنجشەممە، 25-6-2020) هەشت كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
د. عەبدوڵڵا روونی کردەوە ئەو هەشت کەسە لەنێو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سەیدسادق و سەنگاون. دەشڵێ "بەهۆی خراپیی دۆخی ژمارەیەک تووشبوو، رەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بگاتە 20 کەس".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق