سەرۆكی هەرێم و نوری مالكی كۆبونەوە، مالكی سەردانی هەرێم دەكات

ليست هناك تعليقات


بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی مالیکی، ئەمڕۆ سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی نووری مالیکیی کردووە و بەمزووانە سەردانی هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-06-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئاسایش و تەندروستی وڵات، لەگەڵ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

نووری مالیکی دووپاتیکردەوە، پێویستە گفتوگۆکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بەردەوام بن، بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکان لەوانە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی نەوت. مالیکی جارێکی دیکە داوای هاوکاریکرد "بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکدەخەن بەتایبەتی یاسای نەوت و گاز و دابەشکردنی دەراماتە نیشتمانییەکان."

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێز و سڵاوی سەرکردایەتی کوردی بە نووری مالیکی راگەیاند و داوایکرد سەردانی کوردستان بکات و مالیکیش بەڵێنی داوە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی هەبێت لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵی و کارکردن بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتن کە خزمەتی هەمووان بکات. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە بە سەردانێک لە بەغدایە، رۆژی شەممە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و ئەمڕۆش سەرکردەی لایەنە سیاسییە شیعەکان دەبینێت، ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە. 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif