سەرۆك وەزیران بەبێ ئاگاداری من نابێت بەڕێوبەری گشتی بگۆڕێت

ليست هناك تعليقات


سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا نابێت بەبێ رەزامەندیی ئەو هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستی پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکاندا بکرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی بۆ سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاری داوە بەبێ رەزامەندیی ئەو هیچ گۆڕانکارییەک لە پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان نەکەن.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەگەر هەر داواکارییەک بۆ دامەزراندن و دانان و راسپاردنی هەرکەسێک لەو پلە و پۆستانە هەبێت، پێویستە راستەوخۆ قسە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران بکرێت.

ئەم بڕیارەی کازمی لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا دەستیان بە گۆڕینی ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان کردووە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif