دادگای كاس له‌باره‌ی سزایه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بڕیاری خۆیدا و واده‌ی ئاشكراكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئاشكراكرد.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی جیهانی ناسراو به كاس، دوای گوێگرتن له قسه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا و خستنه‌رووی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان، بڕیاریدا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجامی تانه‌لێدانه‌كه‌ی مان سیتی ئاشكرا بكرێت.
پێشتر یوێفا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی مانچێسته‌ر سیتی به یاسای دارایی خاوێن بڕیاریدابوو مان سیتی بۆ دوو وه‌رز له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپییه‌كان سڕ بكات، به‌ڵام مانچێسته‌ر سیتی بڕیاریدا تانه له بڕیاره‌كه‌ی یوێفا بدات و چاوه‌ڕێی بڕیاری كاس ده‌كات.
دادگای كاس له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌تای مانگی یۆلیۆ ئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن و دواتریش به دیاریكراوی رۆژی ئاشكراكردنی بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق