بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی رایگەیاند، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و چاوەڕێیە بزووتنەوەی گۆڕان کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێت. ئاشکرایدەکات: "لە رۆژانی داهاتوودا چەند بەڕێوەبەرێکی دیکەش دەستلەکاردەکێشنەوە".
بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەكی ڕووداودا گوتی: "دەمەوێ لێرەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستەکەم رابگەیێنم و چاوەڕێدەکەم هەرکاتێک جێگرەوەم دەستنیشانکرا، راستەوخۆ دەور و تەسلیمی لەگەڵ دەکەم".
سەبارەت بەهۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی، بابەکر دڕەیی، دەڵێت: "بەگوێرەی یاسا دەبووایە دوای چوار ساڵ مانەوەم لە پۆستەکەم، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کەسێکی دیکە لە شوێنی من دابنێت، کەچی ساڵێک بەسەر کاتی یاسایی تێپەڕی، بەڵام هیچ کەسێک هەڵنەبژێردرا، بۆیە وازم لە پۆستەکەمهێنا".
بابەکر دڕەیی کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتەوە، هەروەها دەڵێت: "پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان کەسێکی دیکە دەستنیشانبکەن و بینێرنە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدەن".
دڕەیی ئاشکرایکرد" لەچەند رۆژی داهاتوودا چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی لە سلێمانی بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاساییان دەستلەکاردەکێشنەوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق