هەرێمی كوردستان و ئێران لە پەیوەندییەكی بەردەوامی بازرگانی و كۆمەڵایەتیدان، تا ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگەشتبووە بەرەوە هاتووچۆ ئاسایی بوو، بەڵام كاتێك ڤایرۆسەكە لە ئێران بە خێرایی گەشەی كرد، ئیتر ئەو پەیوەندییەش كێشەی تێكەوت، بەجۆرێك ژمارەیەك هاوڵاتی زۆر لە هەردوو بەرەوە گیریان خوارد، بەشێك لەوانە لەكاتی مۆڵەتی یاساییدا گەڕانەوەو ژمارەیەكیشان تا ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، سەركۆنسوڵگەری ئێرانیش لە سلێمانی دەڵێت هەفتەی دوو رۆژ دەت‌وانن سەردان بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كار ئاسانییان بۆ دەكەین و دەت‌وانن بگەڕێنەوە..
له درێژه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه و كۆتایى نه‌هاتن به ڤایرۆسه‌كه، تاكو ئێستاش ئه‌و ڕێكارانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم گرتونیه‌ته به‌ر به‌رده‌وامى هه‌یه، هەرچەندە تا ڕادەیەك كار ئاسانی دەكرێت، بەڵام هێشتا بە تەواوی ڕەوشەكە ئاسایی نەبووەتەوە.
لە لا‌یه‌كى تریشه‌وه كێشه و گرفتى مانه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له هاوڵاتى هه‌رێم دروست بووه له وڵاتى ئێران، لە هەمان كاتیش‌دا بۆ ئەو هاوڵاتیانەش كە ئێرانی یان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن هەر ڕاستە، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئێران سه‌رقاڵى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بوون.
"مه‌هدى شوشته‌رى" سه‌ركونسوڵگه‌رى ئێران له شارى سلێمانى ڕاگه‌یاندووە: گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوڵاتیانى هه‌ردوولا بۆ خاكه‌كه‌ى خۆیان هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماوه‌ى بۆ دیارى كراوه به‌جۆرێك ڕۆژانى دوو شه‌ممه و پێنج شه‌ممه دەت‌وانن، به‌ڕه‌زامه‌ندنى هه‌ردوولا واته هه‌م حكومه‌تى هه‌رێم و هه‌میش حكومه‌تى ئێران بگه‌ڕێنه‌وه، شوشته‌رى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: تا ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ناو نه‌چێت هیچ بڕیارێكى نوێ نیه بۆ هاتوچۆى گه‌شتیارى له مه‌رزه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئێران.
قسه‌كانى سه‌ركونسوڵگه‌رى ئێران له شارى سلێمانى، له‌كاتێكدایه له وڵاتى ئێران و به‌تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌م كاته‌دا ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و خه‌رجى هه‌ر نه‌خۆشێكى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى سنه، نزیكه‌ى 4 ملیۆن بۆ 5 ملیۆن تمه‌نه‌و بۆ ئێستەی ئێران و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش زۆر دەكەوێتەوە لەبەر ئەوەی جگە لەوەی كۆرۆنا زیانی گەورەی ئابووری لە هەموو جیهانیش داوە، ئێران لەژێر كاریگەری سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكادایەو دۆخی ئابووری وەك پێویست نیە، بۆیە ئەو بڕە تێچووە بۆ نەخۆشییەكی وەك كۆرۆنا زۆر قورس لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت، هەرچەندە بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه بیمه‌یان هه‌یه سه‌دا 10 خه‌رجیه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرن، وه بۆ ئه‌وانه‌شى كه له‌ڕووى داراییه‌وه گوزه‌رانیان باش نیه، ئه‌وه بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. "
ئه‌گه‌رچى تاكو ئێستا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتى هه‌رێم و وڵاتى ئێرانیش له‌هه‌ردوولا گیریان خواردووه و كێشه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامه مه‌ترسیه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وامى هه‌یه و ڕۆژانه ئاماره‌كانى توشبوو به‌و ڤایرۆسه ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
و/پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق