بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، سهرۆكی لقی سلێمانی سهندیكای كارمهندانی تهندروستیش دەڵێت، دۆخی تەندروستی لە سلێمانی بەرگەی ئەوە ناگرێت پزیشک و کارمەندان مانگرتن رابگەیەنن و پێویست دەکات حکومەتی هەرێم لە زوترین کاتدا موچە دابەشبکات.
هاوژین عوسمان، سهرۆكی لقی سلێمانی سهندیكای كارمهندانی تهندروستی رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەشێک لە پزیشکانی موقیم و موقیم ئەقدەم و ژمارەیەک پزیشکی دیکە گەنج لە نەخۆشخانەکاندا بەهۆکاری دواکەوتنی موچەکانیان بۆ زیاتر لە 40 رۆژ دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرتوە، لە کاتێکدا دۆخی تەندروستی بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە هەمو کاتێکی دیکە مەترسیدارترە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی یەکشەممە سەندیکا پزیشکییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردن و بڕیار وەرگرتن لەبارەی دۆخی تەندروستی سنورەکە و پرسی دواکەوتنی موچە کۆدەبنەوە و "هەوڵەکانیشمان لەگەڵ حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە بەردەوامە و ئومێد هەیە بە زوترین کات دابەشکردنی موچە دەستپێبکات".
سهرۆكی لقی سلێمانی سهندیكای كارمهندانی تهندروستی لەبارەی دۆخی تەندروستیش وتی، "دۆخی تەندروستی مەترسیدارە چونکە ژمارەی توشبون لە شاری سلێمانی و پێنجوێن بە خێرایی زیاد دەکات، تا ئێستا 25 کارمەند و شوفێری لە کەرتی تەندروستی سلێمانی توشی کۆرۆنا بون، دوێنێش سەردانی پێنجوێنمان کرد، بەشێکی کارمەندانی تەندروستی لەوێش توشی پەتاکە بون".
Xendan
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق