عادل هەورامی - بەریتانیا
-
لە هەرێمی کوردستان لە دوای بەرپرسە سیاسیە باڵاکان دەوڵەمەنترین چین چینی دکتۆرو خاوەن دەرمانخانەو مختەبەرو .... هتد،، بە بەراورد بە چینەکانی تر لە کۆمەڵگادا،، . دکتۆر پێش دەست بەکاربونی سوێند دەخوات کە خزمەت بە کۆمەڵگاو مڕۆڤایەتی بکات . چونکە کاری پزیشکی کارێکی پیرۆزەو دەبێت بەڕێزەوە سەیر بکرێت، بەڵام سەیر لەوەدایە لەم ڕۆژە سەختەدا کە خەڵکی هەرێمی کوردستان کەڕوبەروی چەندەها نەهامەتی دەبنەوە و لە نیوان نەهامەتیەکانیش ڤایرۆسی کۆرونا بە هەموو ویژدانیانەوە زۆربەیان دێن مان دەگرن و خەستەخانەکان بەجێ دەهێڵن بە سەبەبی ئەوەی کە مووچە نادرێت ،، ڕاستە مووچە مافی خۆتە بڵام تو ویژدانت تۆ لە مامۆستایەک تۆ لە فەرمانبەرێک تۆ لە پۆلیسێک تۆ لە خانە نشینێک تۆ لە عەرەبانچیەک تۆ لە جوتیارێک هەژارتری کەوا خۆت بدزیتەوە بە ناوی نەبوونی مووچە لەم ساتەدا،، باشە جەنابتان چەندەها ساڵە مووچە نیە کەی وەک ئەمڕۆ مانتان گرت؟ باشە بۆ؟
جەنابتان لە پێشمەرگە هەژارترن و نازدارترن ئەمڕۆ مان دەگرن گەر وابوایە هەر زوو دەبوایە پێشمەرگە سەنگەرەکانی بە جێ بهێشتایە لەبەر نەبونی موچە بەڵام ئەوان نەیانکرد و بەواجبی خۆیان دەزانی تاکو جەنابتان پارێرن لە شەڕی داعشی تاکو ئێواران لە عەیادەو تاقێگەکاندا کاربکەن تاکو لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان دا کە لەگەڵ بەرپرسە شەریکەکانتان پارە پەیدابکەن.
بۆیە گەر تۆزێک بە ویژدانێ مرۆڤایەتیەوە سەیرتان بکردایە ئەم مانگ و دوو مانگەش بوەستانایە و دواتر مافی خۆتان بوو ساڵێکیش مان بگرن .
دەبوو بەڕێزتان لە دوای هەموو چینەکانی ترەوە مانتان بکردایە،، گەر مەبەستێکی تریشتان هەیە ئتر ئەوە خۆتان و خوای خۆتان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق