خەیار، یەکێکە لە سەوزە بەسودەکان کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسود، پسپۆڕان و پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە پێویستی خواردنی خەیار لە هەمو ژەمەکاندا بۆ تەندروستی جەستە، لەپێناو ئەم هۆکارانە.
یەکەم: خەیار دەتوانێت ژه‌هر لە جەستە دەربکات و پێست تەندروست و شێ‌دار دەهێڵێتەوە، له %95ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه و به‌شێوه‌یه‌كی کاریگەر دەتوانێت جەستە له ژه‌هر پاکبکاتەوە و شێداریەک به پێست ببه‌خشێت کە بۆ مانەوەی پێست بەتەندروستی زۆر گرنگە .
دوەم: چەوری زیادەی لەش دەتوێنێتەوە، بەهۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ناو خه‌یار هه‌یه کە ریشاڵ و ئاوە، خواردنی خەیار سودێكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش.
سێیەم: بۆنی ناخۆشی هەناسە و ناوده‌م ناهێڵێت، بۆ زۆربه‌ی ئەوكه‌سانە رزگارکەرە کە كێشه‌ی بۆنی ناخۆشی ناوده‌م و هه‌ناسه‌یان هه‌یه ئەوەش لەبەرئەوەیە خه‌یار تایبه‌تمه‌ندی دژه به‌كتریای هه‌یه، تەنها بەخواردنی خەیارێک لەبۆنی ناخۆشی هەناسە و ناودەم ڕزگارت دەکات، چونکە هەمو ئەو به‌كتریاكانە له‌ناوده‌بات کە هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆشی ناودەم، بەمەرجێک بەشێوەیەکی جوان لەناو دەمدا بجورێت.
چوارەم: کرداری هەس خێرادەکات، چونکە ئەنزیمی "ئیریبسنی" تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی خۆراکە پڕۆتینیەکان.
پێنجەم: خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق