( دەسەڵاتدارانی هەرێم ) و ( قەوارەی هەرێم )

ليست هناك تعليقات

محسن حسین
-
( دەسەڵاتدارانی هەرێم ) و ( قەوارەی هەرێم )، لــــــــــــــە دیــــــــدی هــــــاوڵاتــــیــــــانی تـــــوڕەوە

قەوارەی هەرێمی كوردستان ( دڵ ) ی ئێمەی هاوڵاتیە و وەكو ( بیلبیلەی چاو ) مان دەیپارێزین ، پەست و نیگەران دەبین كاتێك دەبینین وڵاتێكی دراوسێ‌ سنورەكانی دەبەزێنێ‌ و سیادە و سەربەخۆیمان ژێر پێ‌ دەنێ‌ ، چونكە سنوری ( حكومەتی هەرێمی كوردستان ) بەخوێنی ئاڵی چەندەها ( پێشمەرگە ) ی گیان لەسەر دەست نەخشاوە ، شكۆی كوردستان شكۆی ئێمەی هاوڵاتیە ، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی ( 29 ساڵ ) ی حوكمڕانی خۆماڵیدا جگە لە دزی و گەندەڵی هیچ دڵسۆزی و خزمەتێكمان لە پارتە دەسەڵاتدارەكانی ئەم هەرێمە نەبینی ، بۆ درێژە دان بەو دەسەڵاتە نادادگەریەشیان سیاسەتی برسیكردن و داپڵوساندندنیان دژی هاوڵاتیانیان پەیڕەو كردوە و ، هەر قۆناغەش بوونە دار دەستی دوژمنێكی كوردستان و وەك سوری بەرلەشكر پەلكێشیانكردون و شكۆی گەل و نیشتیمانیان داچۆڕاندوە.

كەواتە هاتنە سەرشەقامی هاوڵاتیان بۆ داواكردنی مافی ڕەوای خۆیانە و دەیانەوێت دەسەڵاتێكی ( دادگەر و خزمەتگوزار و دڵسۆز ) شوێنی ئەم دەسەڵاتە ( دز و گەندەڵە ) بگرێتەوە.

 بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ڕێگای كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هەوڵدەدەن چەمكی ( دەسەڵاتدارانی هەرێم ) لە چەمكی ( قەوارەی هەرێم ) بئاڵینن و وا وێنای بكەن ئەوەی دژی ئەم دەسەڵاتەیە دژی كورد و كوردستان و قەوارەی هەرێمە.

 جیاكردنەوەی ئەم دوو چەمكەش ئەركی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی پارتەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمە و پێویستە پیرۆزیەكە بگەڕێندرێتەوە بۆ قەوارەكە و ناشیرییەكەش بدرێتە دەسەڵات نەك ئەوەی ئێستا هەیە كە تەواو پێچەوانەیە و دەسەڵات قەوارەكەش دەكاتە قوربانی مانەوەی خۆی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif