پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حەوت وەزیری دیکەی کابینەکەی کازمی دا

ليست هناك تعليقات


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەدرا بە بەربژێری حەوت پۆستی وەزاری کابینەکەی کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە پەیامێکدا دەڵێ، گەلی عێراق چاوەڕێی کردارە و بە بەڵێنەکانمانەوە بەرامبەر خەڵک پابەندین.

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە 247 ئەندام ئامادەی بوون، متمانە بە هەر حەوت بەربژێرەکە درا کە جگە لە د. فوئاد حوسێن، بۆ وەزیری دەرەوە، کوردێکی دیکەیشی تێدایە کە سالار عەبدولستارە و وەک وەزیری داد هەڵبژێردرا.

ناوی ئەو بەربژێرانەی دیکە کە متمانەیان وەرگرت:

- ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت

- محەممەد کەریم جاسم بووە وەزیری کشتوکاڵ

- عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی

- حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار

- ئیڤان فائیق یەعکوب بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای متمانەدان بە تەواوی وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان لە توویتێکدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی، "سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".

پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانیش، فراکسێۆنی گۆڕان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، "لە دانیشتنی بەخشینی متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی رامانگەیاند، دەنگ بە حکومەتەکەی نادەین. ئەمڕۆش کە بڕگەیەکی دانیشتنی پەرلەمان تایبەتە بە تەواوکردنی ئەو کابینەیە جەخت لە هەمان هەڵوێست دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە دەنگ بە هیچ کام لەو ناوانە نادەین کە بڕیارە ئەمڕۆ بۆ پۆستی چەند وەزارەتێک دەنگیان پێبدرێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif