19 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان تێدەپەڕێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 ئەنجامدراوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووە.
لە راگەیێندراوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پيرۆزباييى 19ـەمین ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجوومه‌نى سياسى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن".
هاوکات عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان "سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزباييى نۆزده‌هه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى سياسى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق