ڕاپۆرت
-
هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، حكومه‌تى عێراق تاوتوێى دوو سیناریۆى شاندى كورد ده‌كات بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام له هه‌ردوو سیناریۆكه‌دا ره‌زامه‌ندى نه‌داوه به پێدانى ئه‌و بڕه پارەى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوایان كردووه، به‌غدا جۆرێك له بێمنه‌تى پێوه دیاره، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى به‌ڕوونى دوودڵى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنى هه‌ر رێككه‌وتنێك كه بكرێت.
دوایین خاڵى شانده‌كه
دوایین خاڵ كه شاندى هه‌رێمى كوردستان پێى گه‌یشتوون، جێهێشتنى دوو شێواز بووه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر مێزى شاندى حكومه‌تى عێراق، سیناریۆى یه‌كه‌م راده‌ستكردنى هه‌موو داهاته‌كانى هه‌رێم بووه، به نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و داهاته ناوخۆییه‌كانى دیكه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه شاندى كورد داواى ٩٠٠ ملیار دینارى مانگانه‌ى له به‌غدا كردووه.
شێوازى دووه‌م بۆ رێككه‌وتن، راده‌ستكردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌كان، ناوخۆ و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، بۆ ئه‌مه‌ش داواى ٦٥٠ ملیار دینارى له‌به‌غدا كردووه، شاندى حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه ئاماده نه‌بوون ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن و به زۆریان زانیوه، گوتویانه خۆیان قه‌رزیان كردووه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چۆن ده‌توانن ئه‌و پاره ره‌وانه بكه‌ن، بۆیه‌ش بڕیاره وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم بده‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌ى كه ده‌توانن به هه‌رێمى كوردستانى بده‌ن، بۆیه‌ش رێككه‌وتن وه‌ستاوه‌ته سه‌ر هاتنه پێشه‌وه‌ى عێراق.
دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى كورد ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتوو یان ١٠ ڕۆژی داهاتوو گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان ده‌ستپێدەكاته‌وه، ده‌ڵێت:"اوه‌ڕێین بزانین وه‌ڵامی به‌غداد چییه به‌رامبه‌ر به‌و داواكارییه‌ی كه مووچه به ده‌ربكرێت له كێشه سیاسییه‌كان".
كازمى دوودڵه
ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى به‌غدا ده‌كات بۆ پێشنیاره‌كانى، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوودڵى خۆى پیشانداوه‌و گوتویه‌تى، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ بكرێت، رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مترى بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن له‌وه‌ى له واقیعدا هه‌یه. گوتویه‌تى نایه‌وێت رێككه‌وتنێك بكرێت"ببێته عه‌یبه "به‌سه‌ر شانیه‌وه. ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته به جۆرێك چاره‌سه‌ر بكات كه هیچ فشارێكى له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌غدا رازى نه‌بووه به‌و بڕه پاره‌ى هه‌رێم داوایكردووه، گوتویه‌تى ئه‌وه‌ى ئێوه داواى ده‌كه‌ن زۆر زیاتره له‌وه‌ى ده‌یده‌ن به ئێمه، ئێوه ده‌زانن ئێمه قه‌رزمانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆمان بده‌ین، ئیتر چۆن ئه‌وه بده‌ین به ئێوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه، هه‌ركاتێك نرخى نه‌وت كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌رێمى كوردستان خاو ده‌بێته‌وه له رێككه‌وتن، هه‌ستیان كردووه به‌رزده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌پێى هه‌موو پێشبینییه‌كان تا مانگى شه‌شى ساڵى داهاتوو له ٥٠ دۆلار تێناپه‌ڕێت، له‌و نرخه‌شدا بێت كورتهێنان هه‌ر ده‌بێت.
به‌غدا بۆچى بێمنه‌تانه مامه‌ڵه ده‌كات
به‌راورد به كابینه‌كانى پێشوو كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد بێباكیى پێوه دیاره، كابینه‌كانى پێشوو( عه‌بادى و عه‌بدلمه‌هدى)به‌ره‌و پێشچوونى زیاتریان هه‌بوو به‌ره‌و شاندى هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى رێككه‌وتنیش هێشتا هه‌رێم پابه‌ند نه‌ده‌بوو پاره‌یان بۆ ده‌نارد، به‌ڵام چه‌ند فاكته‌رێك سروشتى ره‌وتى دانوستانه‌كانیان گۆڕیوه.
*پێشتر گوتارى سیاسى بەشێک لە سه‌ركرده‌كانى كورد رووه‌و جیابوونه‌وه بوو، به‌غدا پێى وابوو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد ئه‌م گوتاره بێده‌نگ ده‌كات، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵكیش روویان له به‌غدایه و حه‌زیان به‌رێككه‌وتنه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س خۆى له قه‌ره‌ى باس‌وخواسى جیابوونه‌وه نادات.
*له كابینه‌كانى پێشوو لایه‌نه شیعییه‌كان و په‌رله‌مانتاران، فشارى زۆریان له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى بهێنێت به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆیانه و به‌ڕێوه‌بردنى خاڵه سنورییه‌كان به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ، ئێستا وه‌ك پێشوو ئه‌م فشار و داواكارییانه نه‌ماوه‌و كه‌س ناڵێت هه‌رێم بۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت.
*پێشتر باس‌وخواسى به‌هه‌رێمبوونى به‌سراو ئه‌نبار گه‌رمبوو، حكومه‌تى عێراق بۆ رێگرى له‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویستى به‌وه بوو هه‌رێمى كوردستان بخاته‌وه ریزه‌كه، ئه‌گه‌رچى ئێستاش باس له سیناریۆیه‌ك ده‌كرێت بۆ هه‌رێمى سوننه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیە گه‌رم بكرێته‌وه ره‌نگه پاڵ به حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه بنێت بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
*حكومه‌تى پێشوو بنكه‌فراوان بوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌فه‌قات پێكده‌هات و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بوو سه‌فقه‌كه جێبه‌جێبكات كه پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت، به‌پێچه‌وانه‌وه كازمى حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كانى تێدانین و به پشتیوانى ئه‌مریكا پێكى هێناوه، سه‌ره‌ڕاى پشتیوانى كورد له‌گه‌ڵ كورد نه‌رم نییه.
*ئێستا عێراق له‌برى چوار ملیۆن به‌رمیل ناتوانێت له دوو ملیۆن و ٨٨٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر ره‌وانه بكات، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپیك و ئۆپیك پله‌س كردوویانه، ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیلى ماوه نازانێت چۆن بیفرۆشێت، بۆیه زۆر دڵخۆش نییه به راده‌ستكردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
خواستى ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتن
ئه‌مریكا هه‌میشه خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بووه هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون، ئێستاش بۆ كورد هیوایه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا فشار له كازمى بكات تا له هه‌رێم بێته پێشه‌وه، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ دۆستى نزیكى ئه‌مریكایە، واشنتن پێشتر له‌ڕێگه‌ى باڵیۆزه‌كه‌یه‌وه له عێراق هۆشدارى به هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر كازمى نه‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران خۆیان به‌رپرسیارێتى دۆخه‌كه هه‌ڵده‌گرن.
به‌بڕواى جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌مریكا ئێستا ئه‌وه‌نده لاى گرنگه و مه‌به‌ستیه‌تى كازمى جێگه‌ى خۆى بگرێت و به‌هێز بێت ئه‌وه‌نده هه‌رێمى كوردستانى لامه‌به‌ست نییه، چونكه ده‌زانێت كورد بێمنه‌ت نییه و رێگه‌ى دیكه‌ى نه‌ماوه، به‌ڵام ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه مسته‌فا كازمى له‌هه‌ر كاتێكدا وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ته‌واوى خۆى بخزێنێته به‌ره‌ى ئێرانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، به‌غداو هه‌ولێر هه‌ر رێكده‌كه‌ون له‌كۆتاییدا، چونكه هه‌رێم رێگه‌ى دیكه له‌به‌رده‌م نه‌ماوه، باسى له ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا باس له وه‌ده‌كرێت محه‌مه‌د حه‌لبوسى لارینه‌بوونى ئه‌مریكییه‌كانى وه‌رگرتووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى سیناریۆى هه‌رێمى سوننه‌كان، ره‌نگه ئه‌وه پاڵ به به‌غداوه بنێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كورد چاره‌سه‌ر بكات.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق